هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری قەلە ڕەشێ سەردەشت

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە۱۲ی خەرمانانی ۱۳۹۹ لە سنووری قەلەڕەشێ لە شوێنێک بەناوی باژاڕ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کاروانچی کردوە لە ئاکام دا کاروانچیەک بە ناوی زانست حەسەن نژاد تەمەن ۲٥ ساڵان خاوەن منالێکی تەمەن ٦ساڵان خەڵکی ئاوایی قەلەڕەشێ سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران گیانی بەختکردووە.

دەنگۆی کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەری دیکە لە سنووری پیرانشار ھەیە و لە ئەگەر پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکە ھەوڵ دەدەین زانیارییەکان لەم بارەوە بە رای گشتی بگەینین.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …