دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

فەریاد عەبدی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا

دوێنێ یەکشەممە ٢ی خەرمانان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “فەریاد عەبدی” خەڵکی کامیاران، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

ناوبراو لە ماوەی دەستگیر کرانیدا لە “پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری کرا.

ئەو چالاکە مەدەنیە بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان دەستگیر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …