پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

کۆماری ئیسلامی سێدارە، لانیکەم ھەشت ھەزار لە سێدارەدان لە ماوەی بیست ساڵدا / محەممەد ئەمینییان

کۆماری ئیسلامی سێدارە، لانیکەم ھەشت ھەزار لە سێدارەدان لە ماوەی بیست ساڵدا

نووسەر: محەممەد ئەمینییان

سوود وەرگرتن لە سێدارە بۆ ((زۆرترین سەرکووتکرن)) پێشینەیێکی دورودرێژی لە مێژووی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا ھەیە. دادگای پارێزگای ورمێ سەرلەبەیانی ڕۆژی 2٤ی پووشپەڕ، چەند کاتژمێرێک پاش لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد (سابیر شێخ عبداللە و دیاکۆ ڕەسوڵزادە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویەتی کە ((سیاسەتی ڕەسمی سیستەمی دادوەری بە گشتی لە ماوەی گۆڕانکارییەکانی، بەرخوردێکی نەگۆڕە و ئامۆژگاریکەرە)). ماوەی گۆڕانکاری ئاماژە بەپێی ئەو بەرنامەی گۆڕانکاری دادوەرییەیە کە لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٧ لە دوای دامەزراندی «ابراھیم رئیسی» وەکوو سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران باسی لێکرا. لە ماوەی یەک سال و نیوەی کە لە سەرۆکایەتی ابراھیم رئیسی تێدەپەڕێت، ئەگەرچی سەرنجی لایەنگرەکانی لەسەر ((دژایەتی گەندەڵی)) وەکوو تایبەتمەندی گۆڕانکاری لە دادوەریدا بووە، بەڵام دەرکردنی حوکمی بەربڵاوی سێدارە ئاماژە بەوە دەکات کە تایبەتمەندی گۆڕانکاری دادوەری لە ماوەی ابراھیم رئیسی، سەرکووتکردنە. کەڵک وەرگرتن لە سێدارە بۆ ((زۆرترین سەرکووتکرن)) پێشینەیێکی دورودرێژی لە مێژووی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا ھەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی بڵاوکراوە لە لایەن دوو ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران دەریدەخات کە لە ماوەی بیست ساڵ، لە نێوان ساڵی 2٠٠٠ تا 2٠١٩، ھەشت ھەزار و حەفتاو یەک کەس لە گرتووخانەکانی ئێران وە یان بە ئاشکرا لە بەرچاوی خەڵک لە سێدارە دراون. ھەروەھا ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران باس لە جیبەجێکردنی ٦٠٠ حوکمی سێدارە لە نێوان ساڵەکانی 2٠١٠ تا 2٠١٣ دەکات. ئامارە تۆمار کراوەکان لەماوەی ساڵەکانی 2٠٠٠ تا 2٠١٩ بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران ئەم ئامار و ژمارانە بووەتە ھۆکاری ئەوەی کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا، ئێران ھەروەھا لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدا بێت کە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانیان ھەبووە، بە شێوەیەک لە لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ((کۆماری سێدارە)) ناوبانگی پەیدا کردووە. لە ئێستادا تەنها 2٠ وڵات لە جیهاندا، بۆ سزای تاوانباران و بەدکاران، حوکمی سێدارە دەردەکەن و جێبەجێی دەکەن. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە لە مانگی گوڵانی ساڵی ٩٩ بڵاوکراوەتەوە، ئێران بەرپرسیاری زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەو سێدارانەیە کە لە جیهاندا تۆمار کراوە و لە دوای چین لە پلەی دووەمدایە. ھاوبەشی کۆنی ئێران لەگەڵ چین لەم پلەیەدا لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی مافی مرۆز چەندین جار جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە ئاماری لە سێدارە دان لە ئێران زۆر زیاتر لەم ژمارانەیە کە تۆمار کراون. لەگەڵ ئەوەی کە ڕێکخراوەکای مافی مرۆڤ لە ئێران، نووسینگە و ھێزی بۆ بەدواداچوونی ڵەکان نییە، لە ماوەی ساڵی 2٠٠٠ تا 2٠١٠ ھەروەھا لەبەر نەبوونی ڕێکخراوگەلێکی وەکوو تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنەکان، زۆرینەی ھەوالەکانی پەیوەندیدار بە سێدارە و بەندکردن کاردانەوەیێکی ئەوتۆی لە دەرەوەی ولات نەبوو، ئەگەرچی بەشێکی گرینگ لە سێدارەدانەکان لە دوو دەیەی ڕابردوو کە لە ئێران ئەنجام دراوە، پەیوەندی بە قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکانەوە بووە، بەڵام سەرنجدان لە ڕابردووی بەشێک لە حوکمەکان ئاماژە بەوە دەکات کە کەڵک وەرگرتن لە سێدارە بۆ سەرکوتکردن، فەرمانێکی ڕەسمی و ئەمنییەتی دەزگای دادوەری ئێران بووە. لە دیارترین دەورانەکانی سێدارە لە چوار دەیەی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ھاوینی ساڵی ٦٧ کە لە یادەوەرییەکای حسینعلی منتظری لە ماوەیێکی کورتدا زیاتر لە ٣٨٠٠ نەفەر بە دەنگی دەستەی دادوەری کە ابراھیم رئیسیش لەوێدا ئەندام بووە، لە سێدارە دراون. یەکێکیتر لەو دەورانی سەرکووتکردنانە دەتوانین ئاماژە بە ھاوینی ساڵی ٨٨ وە لە ڕەوتی سەرکوتکردنکانی دوای ھەڵبژاردنەکان بکەین کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ماوەێ ٥٠ ڕۆژ دوای ھەڵبژاردنەکان، لانیکەم ١١٥ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون. لەم ڕوانگەیەوە ئەو کاتانەی کە ھەواڵەکانی سێدارە لە ئێران بۆ زۆرترین ئاستی خۆی دەگات، زۆر کەس چاودێرای ھەواڵەکانی چوار دەیەی ڕابردوویان کردووە، نیشاندەری پەیامی سیاسی ئامانجداری دەزگای دادوەری و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامییە. زیاتر لەم بارەیەوە: فەرمانی خامنەیی سەبارەت بە ناڕەزاییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، رەئفەتی ئیسلامی یان سێدارە؟ بۆ نموونە تەئیدی سزای سێدارە سێ ھاوڵاتی کە لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ بەشدار بوون، پلانی ئاژاوەچێتی دژی ھەشت کەس لە ناڕازاییەکان لە ئیسفەھان، پلانی تۆمەتی محاربە دژی چەند ناڕازییەکیتر لە ئیسلامشەھر کە لەوانەیە سزای سێدارە بۆ ئەو کەسانە دەربکرێت، بە ڕوونی دەریدەخات کە دەزگای دادوەری و ئەمنییەتی بۆ گەیاندنی پەیامی سەرکوتگەری بۆ کۆمەڵگا و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە سێدارە کەڵک وەردەگرن.

ئەم شێوازی کارە لە ئاستی پارێزگاکانیشدا کاری پێکراوە کە دوایین نموونەی لە پارێزگای کوردستاندا ڕوویداوە. بە پێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو لەم ساڵدا ١٣ ھاوڵاتی کورد لە گرتووخانەکانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران لە سێدارە دراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە بە درێژایی مانگەکانی ژانویە، فوریە و مارسی ئەمساڵ ١2 کەس لە ھاوڵاتییانی کورد لە گرتووخانەکاندا لەسێدارە دراون. زیاد بوونی ڕێژەی لە سێدارەدانەکان لە ماوەی یەک مانگدا لەگەڵ ڕاپەڕینی گرتووخانەی سەقز ھاوکات بوو، کە بووە ھۆی دەرباز بووی ٧٤ بەندکراو. دوای ئەم ڕووداوە، بەرپرسانی دادوەری، دوای دەستگیرکردنەوەی ئەو بەندکراوانەی کە ڕایانکردبوو وە یەکێک لەوانە ((مستەفا سەلیمی)) بوو کە لە سێدارە درا، بەڵام لە ڕوانگەی بەرپرسانی دادوەری و ئەمنییەتی پەیامی پێویست بۆ ئاشکراکردنی ئیرادەی سەرکوتکردن نەبوو و لە ھەمان مانگدا ڕێژەی لەسێدارە دانی بەندکراوای کورد لە گرتووخانەکانیتریشدا زۆرترین ئاستی بووە. شەپۆلی ھەواڵەکانی سێدارە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا کەشێکی سیاسی و مەدەنی لە کۆمەڵگای ئێراندا پێکهێناوە، ھەر لەو ڕوانگەیەوە زیاتر بەرچاوە. دەزگای دادوەری دەیهەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت کە وەڵامی یەکەم و کۆتایی بە ناڕەزایەتی و نافەرمانی لەسێدارەدانە، چ ئەو ناڕەزایەتییانەی کە لە خەزەلوەری ساڵی ٩٨ یان لە بەفرانباری ساڵی ٩٦ یان ھاوینی ساڵی ٨٨ ڕوویداوە و چ ئەو ناڕەزایەتییانەی کە ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا ڕووبدات. لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا سێدارە ھەم وەکوو شێوازی چارەسەر بووە و ھەم وەکوو ڕێگەیەکی بەرگریکردن. لە ڕوانگەی بەرپرسانی ڕژێمەوە چ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان و چ بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، یەک ڕێگەچارە بۆ ھەموو کێشەکان ھەیە: سێدارە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …