جێبەجێ بوونی حوکمی لە سێدارە دانی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی سنە
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ ، حوکمی سێدارە دانی بەندکراوێکی کوردی تەمەن ٢٥ساڵ بە ناوی «محەمەد عەزیز مەحموودی» خەڵکی ئاوایی دزڵێ سەر بە شاری سەوڵاوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بەداخەوە ھەول و تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لە باوکی دیاکۆ کەریمی کە دوو ساڵی رابردوو بە دەستی محەممەد عەزیز مەحموودی کوژرابوو، بێ ئاکام مایەوە و بەداخەوە بەرەبەیانی ئیمرۆ محەممەد عەزیز مەحموودی لە سێدارە درا.