پاکپوور هەڕەشەی بوردمان کردنی بنکە و بارەگای حزبەکانی کوردستانی ئێران دەکات
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی پووشپەڕ محەمەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی هێزی زەوینی سپا لە مانۆڕی تایبەتی سپای پاسداران لە مەریوان رایگەیاند؛
بنکە و بارەگاکانی حزبە کانی کوردستانی ئێران لە هەر شۆنێک بن، تۆپ باران و مۆشک باران دەکەین
فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسداران داوا لە کار بەدەستانی ھەرێمی کوردستان و هەر وەها خەڵکی کوردستانی باشوور دەکات کە نەهێڵین بنکە و بارەگاکانی حزبە کانی کوردستانی ئێران لە سەر سنوور بمێنن تا ئەوانیش نەبنە ئامانجی هێرشە کانی کوماری ئیسلامی