پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تۆپبارانی ناوچەی حاجی عومران لە لایان سوپای پاسداران، درێژەی هەیە

نوێکردنەوەی ھەواڵ

تۆپبارانی ناوچەی حاجی عومران لە لایان سوپای پاسداران درێژەی هەیە

دۆل ئالان، کێلی غەزالێ و بەردە سۆران لە سنوری ناوچەی حاجی عومەران وەبەر هەڵمەتی تۆپبارانەکە کەوتوون.

پێش ئەوەی تۆپبارانی ناوچەکە دەست پێبکات، فرۆکەی کەشفی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سووڕاوەتەوە.

بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچانە هەیە و هەتا ئێستا زانیاری لەسەر خەسارەکانی تۆپبارانەکە نییە.

رەز و باغی خەڵکی ئاواییەکانی ناوچەکە بەشێکی بەهۆی تۆپبارانەکە سووتاوە.

هەتا ئیستا فرۆکەی چاودێری کۆماری ئیسلامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ماوەی چەند ڕۆژ بوو سوپای پاسداران سەرقاڵی گواستنەوەی چەک و چۆڵی سەربازی بۆ کوێستانەکانی کێلەشینی شنۆ و ناوچە سنوریەکانی بانە بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …