دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

رێژەی گیرۆدەبووان بە کۆڕۆنا لە جیهان ٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

جەدەوەلی جیهانی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە ماڵپەری” ووردومتر” بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە جیهاندا گەیشتە هەشت ملیۆن و سێزدە هەزار و ٩١٩ کەس.

ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە ٤٣٥ هەزار و ٩٨٨ کەسە.

زیاتر لە چوار ملیۆن و ١٣٧ هەزار کەس باش بوونەتەوە.

دوو ملیۆن و ١٦٢ هەزار کەس لە تووشبووانی کۆڕۆنا لە ئەمریکان. بە مردنی ١١٧ هەزار و ٨٥٠ کەس ئەمریکا پلەی یەکەمی لە تووشبوون و قوربانی هەیە.

بڕێزیل ، ڕووسیە و هیند لە پلەکانی دواتردێن.
ئێران لە پلەی دەیەمی تووشبوون بە کۆڕۆنا دایە.

دەبێ بوترێت کۆماری ئیسلامی هیچ ئامارێکی درووستی تا ئیستا بلاو نەکردووەتەوە و بەو پێیەش پێشبینی دەکرێت دۆخی ئێران زۆر لەوە شپرزتر بێت کە ئەم جەدوەلە نیشانی دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …