شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٨ کەس لە ھێزەکانی رژیم لە سەردەشت

بە ھۆی شەڕ و تێکھەڵچوونی ھێزەکانی رژیم لەگەڵ چەند کەسێکی نەناسراو لە خاڵە سنووریەکانی سەردەشت، لانیکەم ٨ کەس لە ھێزەکانی رژیم کوژران و بریندار بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ٩ی خەرمانان، بە ھۆی شەڕ و تێکھەڵچوونی ھێزەکانی سەر سنووری رژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری سەردەشت کە دەستیان بە خوێنی  دەیان کۆڵبەری کورد سوورە، ٣ کەس لە ھێزەکانی رژیم کوژران و لانیکەم ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دەوترێ ئەم تێکھەڵچوونە لە لایەن ھێزێکی کوردی و بە مەبەستی تۆڵە کردنەوەی خوێنی بە ناحەق رژاوی کۆڵبەران ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ لایەنێک ئەم شەڕەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

شایانی باسە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوو زیاتر لە ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە دەستی ھێزەکانی رژیم کوژراو و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …