پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران ٣٦٠ تێرۆری لە زیاتر لە ٤٠ وڵات ئەنجام داوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران ٣٦٠ تیرۆری لە زیاتر لە ٤٠ وڵات ئەنجام داوە.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات لە سەردەمی جێگیر بوون و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە ئێران، ئەو ڕژیمە لە ٤٠ وڵاتی جیهان سەرقاڵی تیرۆر، بەرنامەڕێژی بۆ تیرۆر و چالاکی تیرۆریستی بووە و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران ڕایانگەیاندووە دژبەرانی خۆیان لە وڵاتانی دیکە سەرکوت دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو تیرۆر و هێرشانە نەتەنیا لە رێگەی سوپای قودسی سوپای پاسداران  و وەزارەتی ئیتلاعات، تەنانەت لە ڕێگەی کەسانی سێهەم و مۆرە و گرووپە بریکارەکانی وەک حیزبوڵلا ئەنجام دراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتویەتی: مۆرە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و ولاتانی دیکە چەندین جار لە تیرۆرەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە بەشداریان هەبووە کە ئەوە لە بڕیاری دەستبەسەرکراوەکان، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و هەروەها ڕاپۆرتە ئیتلاعاتیەکان و دیتراوەی شاهیدەکان بەتەواوی دیارە.

وەزارەتی دەرەوە لەو ڕاپۆرتەدا باسی لە سێ ئێرانی ژێر لێکۆلینەوە کرد. موحسێن رەبانی و ئەحمەد رەزا ئەسغەری بە تاوانی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٤ی ناوەندی یەهودیەکانی ئارژانتین و هەروەها ئەسەدوڵلا ئەسەدی ئەندامی باڵیۆزخانەی ئێران لە ئوتریش کە ئیستا لە گرتوخانەیەکی ئوتریش دەستبەسەرە و چاوەڕێی دادگایی کردنە. ناوبراو بەوە تاوانبارە کە هەوڵی داوە مادەی تەقینەوە بۆ دانانەوە لە کۆبوونەوەی گرووپێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی پەیدا بکات.

ئەو ڕاپۆرتە باسی لە دانانەوەی بۆمب لە ناوەندی یەهودیەکان لە پێتەختی ئارژانتین کردووە کە بووە هۆی کوژرانی ٨٥ کەس و بریندار بوونی سەدانی دیکە .

ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە ڕژیمی ئێران جگە لە بە ئامانجگرتنی دژبەرانی سیاسی و ڕێبەرانی کەمینە نەتەوە و مەزهەبیەکان بەردەوام هەڕەشەی لە چالاکانی کۆمەلگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی دەرەوەی وڵات کردووە بۆ ئەوەی بێدەنگیان بکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە هاتووە ئێران لە پێناو ڕاوەدونانی دژبەرانی سیاسی خۆی ، کەڵک لە پۆلیسی نێودەوڵەتی” ئینترپۆل” وەردەگرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …