شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

شەڕ و تێکھەڵچوونی چەکداریی لە نێوان ھێزێکی کوردی و رژێمی ئێران لە مەریوان

شەڕ و تێکھەڵچوونێکی چەکداریی لە نێوان ھێزێکی کوردی و ھێزەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی مەریوان ھاتە ئاراوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی مانگی ئەیار شەڕ و تێکھەڵچوونی چەکداریی لە نێوان ھێزێکی کوردی و ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوایی رەشەدێ و دوەیسە سەر بە شاری مەریوان ھاتووەتە ئاراوە.

تا ئێستا ھیچ حزبێکی کوردی ئەو تێکھەڵچوونەی نەگرتووەتە ئەستۆ و ئاماری راستەقینەی خەسارەکانی ھەر دوو لایەن نادیارە، بەڵام دەوترێ یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژراوە و دووی دیکەش بریندارن و ھەروەھا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم ھەواڵە رایگەیاندووە کە، لەگەڵ تیمێکی ٨ کەسی تووشی تێکھەڵچوون بووە و توانیویەتی ٢ کەسیان لێ شەھید بکات و چوار کەسی دیکەش لە ناوچەکە ماونەتەوە و ھێزەکانی رژیم بە مەبەستی کوشتنیان بە شوێنیاندا دەگەڕێن.

رژیم پاش ئەم تێکھەڵچوونە، بە خەستی ناوچەکەی تۆپباران کردووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …