ڕژیمی ئەسەد لە دژی خەڵکی وڵاتەکەی چەکی شیمیایی بەکار هێناوە
بە گووتەی ڕێکخراوی پێشگرتن لە چەکە شیمیاییەکان، هێزەکانی بەشار ئەسەد سەرکۆماری سوریە و هاوپەیمانی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی وڵاتەکەی چەکی شیمایی بەکار هێناوە.
هێرشەکە بە ژەهری ساری یاخود کۆلۆر ئەنجام دراوە.
ئەو ڕێکخراوە جەخت لەوە دەکاتەوە ١٠٦ کەس لە گووندی لتانمە کەوتوونە بەر ئەو چەکانە.
شایانی باسە، جیهان لەوە ئاگادارە کە ڕژیمی ئەسەد لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پڕچەک دەکرێت و بەو شێوە کۆماری ئیسلامی راستەوخۆ لەو تاوانەدا بەشدارە.