چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2024

گۆزرانەوەی چوار زیندانی سیاسی کورد لە بەندی سیاسی گرتووخانەی ورمێ وە بۆ شوێنێکی نادیار .

پێش نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ٤ زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی « ئیبراهیم عیساپوور» ، « ئەحمەد تەموویی» ، «کەماڵ حەسەن رەمەزان» و « عەلی ئەحمەد سولەیمان» لە بەندی سیاسی گرتووخانەی ورمێ وە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ وە ئەو هەواڵەی راگەیاند کە « نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ ی خاکەلێوە ٤ زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی ئیبراهیم عیساپوور، ئەحمەد تەموویی، کەماڵ حەسەن رەمەزان و عەلی ئەحمەد سولەیمان لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێ وە بۆ دەفتەری پارێزگاری زیندان بانگ کراون و لەوێوە لە لایەن هێزە ئەمنییە لیباس شەخسییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە» .
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ وە لانیکەم ١١ زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە مەر گواستنەوەی لە ناکاوی ئەو ٤ زیندانییە سیاسیە مانیان لە خواردن گرتووە و خواردنی زیندانیان وەرنەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …