چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

رەشید ناسرزادە بە ٦ ساڵ زیندان حوکم درا

دادگای کەیفەری لقی ٢ی شاری شنۆ، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی ڕەشید ناسرزادە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری سزادا.

بە پێی حوکمی دادگا ئەو چالاکە ژینگە پارێزە کۆبوونەوە و تەبانی کردووە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنیەتی رژیمی کۆماری ئیسلامی.

ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی تاوان دژی ئەمنیەتی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم بە ساڵێک زیندان سزا داوە.

ڕەشید ناسرزادە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٩٨ لە کاتی گەڕانەوە لە باشوری کوردستان لە ڕێگەی پیرانشار- شنۆ لە لایەن ئیتلاعاتیەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کرابوو.

دوای ٤٤ ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانە ، ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …