یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئازار 2023

هەڵاتنی کۆمەڵێک لە زیندانیەکان لە زیندانی شاری سەقز

هەڵاتنی کۆمەڵێک لە زیندانیان لە زیندانی شاری سەقز

بە پێی هەواڵێک کە پێمان گەیشتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٨ی خاکەلێوەی ۹۹ی هەتاویی ژمارەیەک لە زیندانیانی شاری سەقز لە زیندانی ئەو شارە هەڵاتوون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، زیندانییەکان، زیندانی ئاسایین و ژمارەی هەڵاتووەکان ٧٥ کەس ڕاگەیەنراوە. 

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کرۆنا لە شاری سەقز و بوونە قوربانی دەیان کەس، نیگەرانی زیندانییان لە تووش بوونیان بەو ڤیرووسە بە هۆی دۆخی خراپی ژیانیان و نەبوونی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بەرپرسانی زیندان ڕاگەیاندووە کە هیچ وڵامێکی ئەوتۆیان وەرنەگرووەتەوە، سەرەنجام پلانی ڕاکردن لە زیندانیان داوە. 

ناکارامەیی و گەندەڵی و نەزانکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی لە پاراستنی زیندانییەکان نیگەرانی زۆری بۆ زیندانیان و بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی هێناوەتە ئاراوە.

بابەتی هاوپۆل

زیندانی سیاسی کورد، «سوران ئەرزەن» بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

 زیندانی سیاسی کورد، «سوران ئەرزەن» بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا   بە …