پەسەندی یاسای شارومەندی نوێی دەسەڵاتی ھێندووستان، بوو بە ھۆی تووڕەیی و ناکۆکی موسڵمانانی دانیشتووی ئەو وڵاتەوە و و ھەر وەھا، تێکھەڵچوونی نێوان موسڵمانان و ھێندووکان.
شایانی باسە لە ئەو تێکھەڵچووەدا کە لە دێھلی نوێ روویداوە، لانیکەم ٤٦ کەس کوژراو و ژمارەیێکی زۆریش بریندارن.
موسڵمانان ئەم یاسایە بە هەڵاواردن دەزانن. نزیکەی ۱٤ لەسەدی حەشیمەتی هێند کە ۲۰۰ ملوێن کەسێکن موسڵمانن.