بوومەلەرزە لە کوتول خەڵکی ئەو ناوچەیەی تووشی کارەسات کردووە و دەیان گووند، سەد لە سەد خاپوور بوون.
بە پێی ھەواڵەکانی پێگەیشتوو؛ کۆماری ئیسلامی ھاوکاری خەڵکی کوتول ناکات و خەڵک لە نێو بەفر و بێ هیچ ئیمکاناتێک دەژین.
ناوچەی کوتول کوێستانی و ساردە و خەڵکی شاری کوتول و گووندەکانی ئێستا بە بێ سەرپەنا و لە سەرمایەکی بێوێنەدا دەژین.
بە هاناوەچوونی خەڵکی کوتول ئەرکێکی کوردانە، نیشتیمانی ، ئەخلاقی و ئینسانییە.