چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

سزای سێدارە بۆ ھەوت بەند کراوی کورد سوننە مەزھەب

دیوانی عالی کشوەر سزای سێدارەی ٧بەندکراوی کوردی سوننە مەزھەبی دوای ١٠ ساڵ بەندکران پەسەند کرد.
سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی کوردی سوننە مەزھەبی بەندکراو لە بەندیخانەی «رەجایی شار » ی کەرەج دوای ١٠ ساڵ کێشەی قەزایی لە دیوانی عالی کشوەر پەسەند کرا.
دەزگای ھەواڵنێری « ھەرانا» پێنجشەممە ١٧ ی رێبەندانی ١٣٩٨ ی ھەتاویی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە « دیوانی عالی کشوەر سزای سێدارەی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، فەرھاد سەلیمی، قاسم ئابستە، خوسرەو بەشارەت، ئەیوب کەریمی و داود عەبدوڵلایی، حەوت زیندانی سوننە مەزھەبی بەندکراو لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج ی پەسەند کرد» .
ھەرانا لە درێژەی ئەو بابەتەدا لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە باس لەوە دەکات کە « ئەو سزایە رۆژی دوشەممە رێکەوتی١٨ ی رێبەندان لە رێگەی پارێزەرەکانیانەوە پێیان راگەیەندراوە.
پێویستە ئاماژە بکرێ کە ئەو حەوت بەندکراوە ماوەی ١٠ ساڵە لە بەندیخانە دەستبەسەرکراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …