گیانبەختکردنی یەکێکی دیکە لە ناڕازیان لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئێران

مورادعەلی حوسێنی، یەکێکی دیکە لە ھاوڵاتیانی ناڕازی کە لە مانگی خەزەڵوەر لە قاڵای حەسەن خان لە رۆژئاوای شاری تاران دەستگیر و لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا.

لە ماوەی رۆژانی رابردوو پۆلیس لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندی گرتووە و پێانی راگەیاندووە کە، وەرن تەرمی رۆڵەکەتان کە لە یەکێک لە باخەکەنی شەھریار دۆزراوەتەوە، وەری بگرن.

مورادعەلی حوسێنی نیگەھبانێکی سادە بووە و ھیچ کێشەیەکی شەخسی لەگەڵ کەس نیە و تەنیا کۆماری ئیسلامی بەرپرسی قەتڵی ناوبراوە.

دەوترێ، رژیم ھەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە بۆیان نیە رێوڕەسمێکی بەربڵاو بۆ ئەسپەردەکردنی رۆڵەکەیان وەڕێ بخەن و تەنیا ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی سادە بۆ رێزگرتن لە یادی ناوبراو بەڕێوە دەچێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …