چوار شه‌ممه‌ 31 ئایار 2023

لاوێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی ئێتلاعاتی سنە گیانی بەخت کرد+ وێنە

دوای گرتنی هەڕەمەکی دەیان لاوی شۆڕشگێڕ و ناڕازی لە لایەن دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێرانەوە لە پاش ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییە و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵک لەو شارانەی خۆپیشاندان کرابوون، ماوەیەکە ڕادەی جەنایەتەکانی رژیم ئاشکراتر دەبن و ھەموو رۆژێک لە شوێنێک لە دەرەوەی شارەکان تەرمی کوژراوێک ئەدۆزرێتەوە.
چەند رۆژێ پێشتر چوار کەس بە کۆژراوی لە ناوچەی مەریوان و دوێنی جومعە 15ی سەرماوەز لە نێوان جادەی سنە_کامیاران تەرمی لاوێک بە ناوی کاوە وەیسانی کوڕی فەتحۆڵڵا بە کۆژراوی دۆزرایەوە کە ماوەیەک بوو گیرابوو و بنەماڵەکەی دوای ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە ئاگایان لە سڵامەتی نەبوو.
تەرمی ئەو لاوە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …