چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئیبراهیمی ڕەیسی سەردانی پارێزگای سنەی کرد

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی گەلاوێژ ئیبراهیمی ڕەیسی،بەرپرسی قەزایی باڵای ڕژیم، سەردانی شاری سنە لە پارێزگای کوردستانی کرد.

زاگرۆس پۆست: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی گەلاوێژ ئیبراهیمی ڕەیسی،بەرپرسی قەزایی باڵای ڕژیم، سەردانی شاری سنە لە پارێزگای کوردستانی کرد.

ڕەیسی لەو سەردانەدا هەندێک خاڵی گرینگی کردووەتە مەبەست کە لە قسەکانیدا بە ئاشکرایی دیاربوو وەکوو پێشتر، هەر لە چل ساڵ پێشەوە تا ئێستا، ڕژیمی ئیسلامی بەس ویستوویە دەسەڵات و دەستڕۆیشتنی لە کوردستان زیاتر بکات و قازانجی خۆی لە خەڵک و خاكی کوردستان وەر بگرێت و خەڵکەکەشی بخاتە مەترسیەوە. دیارە کە ئیبراهیم ڕەیسی کەسێکی ناسراو لە کۆماری ئیسلامی و کاربەدەستێکی لە مێژینەی ئەو ڕژیمەیە بەڵام بێجگە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی نگریسی ڕژیم هیچ قازانجی بۆ خەڵکی بەشەرەفی کورد نەبووە و نابێت.

ناوبراو لە قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە بێکاری لە شارەکانی کوردستان وتی: کوردستان بۆ ئێمە گرینگە و زیاترین هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەیکە بێکاری لە کوردستان بگاتە کەمترین ئاستی خۆی و پیشە و کاری زیاتر ساز بکەین تا لاوانی کورد بێکار نەبن.

ئەو قسانەی ڕەیسی دەریدەخات کۆی قسەکانی هەموو بێ بنەمان و هیچکات جێبەجێ نەکراوە و ناکرێت چۆن مێژووی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئەوەی دەرخستووە کە کورد لە ڕژیمی ئاخوندیدا هیچ پێگەیێکی نییە و هیچ بۆ پرسی کورد نەکراوە چ بگات بە ئەوەیکە کار و پیشە لە کوردستان پەرەی پێ بدرێت.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی ڕەیسی سەبارەت بە لێکدانەوەی قەزایی لە سنە و چارەسەری ئەو بابەتە بوو و هەروەها لە درێژەدا قسەکانیدا بە بیانووی ئەمنیەتی سنوورەکان ، باسی لە میلیتاریزە کردنی کوردستان کرد.

سەفەری ئەو کاربەدەستە ڕابردوو ڕژیمی ئیسلامی بۆ سنە لە حاڵێکدایە کە دەیان بەندکراوی سیاسی و مەدەنی و دەیان کەسی بێتاوان لە زیندانەکانی شارەکانی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەدان و هیچ بۆ ئەوان نەکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم ڕەیسی، یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگ لە ساڵەکانی ٦٠ بووە کە دەستی بە خوێنی سەدان کەسی بێتاوان لە کوردستان و ئێران سوور بووە و بڕیاری زۆرێک لە سێدارەدانەکان و کۆمەڵکوژی گەنجانی کوردی داوە.

ئیبراهیم ڕەیسی، بە بڕیاری خامنەیی پۆستی بەڕێوەبەریی دەزگای قەزایی ڕژیمی پێدراوە و بەمجۆرە، دادگا و دادوەرەکانی ئێران کەوتوونە ژێردەستی ئەو ئەندامەی “هەیئەتی مەرگ”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …