هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گەڵاڵەی ئینترنێتی بێ بەرانبەر بۆ هەموو جیهان

شیركەتێكی نادەوڵەتی لە بواری ئینترنێت‌و زانیاری گەیاندن لە ئەمریكا، ئاماژەی بە گەڵاڵەیەك داوە كە بەو پێی هەموو كەس لە هەر شوێنێكی جیهان دەتوانێ بێ بەرانبەر كەڵكی لێوەربگرێت‌و كاتی تاقیكردنەوەی ئەم گەڵاڵەش بڕیارە لە نیوساڵی 2015 ئەنجام بدرێت.

لەم گەڵاڵەدا بڕیارە تۆڕێك لە ماهوارەگەلی بچووك لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی جیهان‌و لە ئاستێكی نزیك بە گۆی زەوی سەقامگیر بكرێت‌و ئەم ماهوارە سیگناڵ دەنێرێتە وێستەگانی زەوی‌و بەمشێوە خەڵك دەتوانن لە ئینترنێتی بێ بەرانبەر كەڵك وەربگرن.

هارلان ماندێل بەڕێوەبەری سندووقی سەرمایەگوزاری راگەیاندن سەبارەت بەم گەڵاڵە وتی، بە پێشكەشكردنی ئەم گەڵاڵە دوورترین شوێنی ئەم جیهانە دەتوانێ كەڵك لە ئینترنێتی بێ بەرانبەر وەربگرێت‌و رێكخراوەكەی ئێمەش پێی باش خۆی بەڕێوەبەری ئەم گەڵاڵە بێت كە لە راستیدا ئەمە شۆڕشێكە لە ئاستی راگەیاندن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.