دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

لاپەڕەکانی جەواد زەریف لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دادەخرێت

بەدوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەروەی  ڕژیمی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری داخستنی لاپەڕە فەرمییەکانی جەوادە زەریف لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بوو.

زاگرۆس پۆست: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  داوای کردووە کە لاپەڕە فەرمیەکانی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران دابخرێت تاکوو کەمتر سیاسەتە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن جەواد زەریفەوە بڵاو ببێتەوە و ببێتە هۆی تێکدانی دۆخی ناوچەکە.

شایانی باسە کە ئەمریکا بەدوای گەمارۆ خستنە سەر کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی و بەستنەوەی ڕێگای بازرگانی نەوتی وڵاتان لەگەڵ ئێران و هەروەها گەمارۆدانی زۆربەی بەرهەمە پۆڵایی و ئاسنی و لەوە زیاتر، بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارنی ڕژیم، داوا لە کۆمپانیاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکا کە لاپەڕەکانی ناوبراو دابخرێن و ڕەش بکرێنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی عەرەبی “ئەلعالەم”، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نامەی بۆ کۆمپانیاکانی تویتێر، فەیسبووک و ئینستاگرام ناردووە کە لاپەڕەکانی جەواد زەریف و لاپەڕە پێوەندیدارەکان بە ئەوەوە داخرێن و چێ دیکە کاریگەرییان نەبێت.

جان‌بۆڵتن لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ لەوبارەوە وتوویانە کە دەبێ پەیوەندیی کۆماری ئیسلامی و نوێنەرانی ئەو ڕژیمە لەگەڵ دونیای دەرەوە ببەسترێتەوە و ئێمە وەکوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵی زیاتر لەو بارەوە دەدەین.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ڕاگەیێندراوە کە جەواد زەریف بۆ پەرەپێدان و پڕوپاگاندای سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی کەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەگرێ و، هەر بەو بۆنەوە دەبێ لاپەڕەکانی دابخرێن.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە محەمەد جەواد زەریف خراوەتە لیستی سزاكانی وەزارەتی داراییەوە، لەبەرئەوەی بەشێوەی ناراستەوخۆ كار بۆ رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و وەك نوێنەری ئەو هەڵسوكەوت دەكات، بەپێی ئەم بڕیارە هەمو جۆرە چالاکییەکی دارایی‌و پشتیوانی دارایی لەمحەمەد جەواد زەریف قەدەغەکرا.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …