چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لە ماوەی یەک مانگ ٣٨ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

لە یەک مانگی ڕابردوودا ٣٨ کەس لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران لەسێدارە دراون.

زاگرۆس پۆست: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نوێترین ئاماری خۆیدا ئاشکرای کرد، ئەو شەپۆلی سێدارەیە کە لە مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، لە ماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوودا ئەو ڕێژەیە زۆرترین ژمارەی حوکمی سێدارەیە کە لە ئێران جێبەجێ کراوە.

لە ئامارەکەدا ھاتووە ٣٧ کەس لەوانەی لەسێدارە دراون، بە نھێنی و لەناو زیندانەکاندا لەسێدارە دراون و یەک کەسیان لە پێش چاوی خەڵک حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی ئەو حوکمی سێدارانە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بوون کە تێیدا ھەشت کەس لەسێدارە دراون و لەناو ئەو ٣٨ کەسە چوار ژن بە تاوانی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی “ورمێ، نەوشەھر و مەھاباد” لەسێدارە دراون.

مانگی ڕابردوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ١١ بەندکراوی کورد بە تاوانی جۆراوجۆر لە زیندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و بەپێی ئەو ئامارەکان ٢٩٪ی لەسێدارەدراوانی ئێران لە زیندانیانی کورد پێکھاتوو.

شایانی باسە کە ڕژیمی ئێران لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ڕێژەی ئێعدامیان تێدا جێبەجێ دەکرێ و، زۆربەی هەرەزۆری کاتەکان دادگاکانی ڕژیمی ئێران لە چەن خولەک تێناپەڕێت و یان بە بێ پارێزەر بەڕێوەدەچێ یان پارێزەری دەستەمۆی خۆیانیان بەسەردا دەسەپێنن، کە ئەمەش لە گەڵ هیچ پێوەرێکی جیهانی و مافی مرۆڤدا ناگونجێ .

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …