پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ناڕەزایەتی دربڕین دژ بە زیندانی کردنی سێ نووسەری ئێرانی

 کۆمەڵێک لە چالاکوانان و نووسەر و هۆنەرمەندی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەبارەت بە بڕیاری سەپاندنی سزای زیندانی کردن بۆ سه‌ر سێ نووسەری ئێرانی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

زاگرۆس پۆست: . سێ نووسەر بە ناوەکانی ” ڕەزا خەندان (مەهابادی)، کەیوان باژەن و بەکتاش ئابتین” ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران، لە لایەن داداگای ڕژیمەوە بە تێکڕایی ماوەی ١٨ ساڵ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە، هەر بەم بۆنەوە زیاتر لە ٥٠ نووسەر و هۆنەرمەند و چالاکانی مەدەنی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات نارەزایەتی خۆیان بەرانبەر بڕیاری بەندکرانی سێ نووسەری ئێرانی لە لایەن دادگای ڕژیمی ئێرانەوە دەربڕیووە

لە درێژەی بەردەوامی ناڕەزایەتیی دەربڕین بۆ بڕیاری سزای بە تێکڕایی ١٨ ساڵ بەندکران بۆ “ڕەزا خەندان (مەهابادی)، بەکتاش ئابتین و کەیوان باژەن”، ٥٤ نووسەر و هۆنەرمەند و چالاکی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە هەنگاوێکی هاوبەشدا نارەزایەتیی خۆیان بەم بڕیاری ڕژیمی ئێران دەربڕیووە و بە توندی ئەم هەنگاوەی ڕژیم و هەڵسووکەوتی ئاسایشی دەسەڵاتدارانی ڕژیمیان بۆ سەر نووسەران و هۆنەرمەندان مەحکووم کردووە و هاوکات داواکاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەندکرانی ئەم سێ ئەندامەی کانوونی نووسەرانی ئێران بوون.

“ڕەزا خەندان (مەهابادی)، کەیوان باژەن و بەکتاش ئابتین” سێ نووسەری ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران و سەر بە سەندیکای نووسەرانن کە هەر یەک لەوانە ماوەی ٦ ساڵ زیندانی کردنیان بۆ دیاریکراوە، بڕیاری لقی ٢٨ دادسرای شۆڕشی تاران دژی ئەم سێ نووسەرە ڕۆژی ٢٥ی بانەمەڕی ڕابردوو بە پارێزەرانی ئەوان، ڕاگەیەندرابوو.

لە داخوویانی ٥٤ نووسەر و هۆنەرمەند کە ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەیان ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ لە لاپەڕەی تلیگرامی کانوونی نووسەرانی ئێران بڵاوکرایەوە، باس لە سەر ناوەڕۆکی بڕیاری مەحکەمە کراوە و هاتووە : ئەگەرچی دەرکردن و جێبەجێکردنی ئەم چەشنە بڕیارانە لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیمەوە کەم پێشینە نیە، بەڵام بە تاووتوێکردنی هۆکارەکانی ئەم بابەتە نوێیە، دیاردەیەکی دیکە لە زیادبوونی هەڕەشە و گوشارەکان بۆ سەر نووسەران و ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا دەبێت. نووسەرانی داخوویانی ناوبراو هەروەها ئەوەیان زیاد کردووە : ئەگەر بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و نووسینی کتێب و سەردانی مەزاری نووسەران و هونەرمەندان تاوانی ئاسایشی بەدی دەکرێت، هەروەک لە بارەی ئەم سێ نووسەرە ڕەچاوکراوە، ئەوا بە پێی بڕوا و تەگبیری ڕێکخراوە ئاسایشییەکان و دەزگا دادپەروەرییەکان هەر نووسەرێک لە ناخی خۆیدا تاوانبارێکە.

ماوەیەکی کورت دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری سزای تێکڕایی ١٨ ساڵ بۆ سەر ئەم سێ نووسەرە، کۆمەڵێکی بەرچاو پێکهاتوو لە ٨٩٤ کەس لە نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، ڕەخنەگران، شاعیران و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لە نامەیەکدا داواکاری خۆیان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی دەزگای دادپەرەوەری کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی ئاشکرای خۆیان سەبارەت بە کردەوە نادادپەروەرانەکانی دەزگای داد و هەڵسووکەوتی ئاسایشی لە گەڵ نووسەران و قەڵەم بە دەستان دەربڕیبوو و هاوکات خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناڕەوا و دژی ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەر سێ ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێران کردبوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …