جان بۆڵتۆن:ئەمریکا پێداگری دەکات بۆ گوشاری زۆرتر بە سەر ئێراندا

جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە توویتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سوورە لەسەر گوشارەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران.

زاگرۆس پۆست: جان بۆڵتۆن هاوکات لە گەڵ ئەوەیکە خۆشحاڵی خۆی بە نیسبەت گەمارۆ خستنەسەر جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران دەربڕی وتی : ئەمریکا لە گوشارەکانی بۆ سەر ڕژیمی ئێران پاشگەز نابێتەوە، ڕژیمی ئێران ڕێژیمێکی فاسد و شەڕخواز و ئاژاوەگێڕە و ڕێژیمێک کە دیپلۆماسییەکەشی بێجگە درۆ هیچی دیکە نییە و لە گەڵ خەڵکیحئەو وڵاتەش بە شێوەیەکی نەشیاو، هەڵسوکەوت دەکات و ڕەفتاری سەرکوتک کارانە و چەوساندنەوەی لە گەڵ خەڵکەکەی خۆیدا هەیە.

ئەمریکا جەواد زەریفی بە نوێنەری عەلی خامنەیی ناودێر کردووە و وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا داراییەکانی بلۆکە کەردووە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش پێوەندیی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەگەڵ زەریفی قەدەغە کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا حەسەن ڕووحانی سەبارەت بە دۆخی زیریف وتی: ئەو کارەی ئەمریکا منداڵانەیە و هیچ ناتوانێ بکات.

بەڵام بە پێچەوانەی قسەکانی ڕووحانیەوە، ئەمریکا تائێستا گەمارۆی خستووەتە سەر عەلی خامنەیی و بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمە پۆڵاییەکان و هەروەها سپای پاسدارانی ڕژیمی خستووەتە نێو لیستی تێرۆرەوە و ئەو قسەیەی ڕووحانی لە پەشێوی و شێواوی خۆی دایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …