پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

کیا مۆتۆرز لە ئێران کشایەوە

کۆمپانیای کۆرەیی “کیا مۆتۆرز”، بەهۆی پەسەندکردنی گەمارۆوە ئابووریەکانی ئامریکا، لە ئێران کشایەوە.

زاگرۆس پۆست: لە درێژەی قەیرانە نێوخۆییەکانی ئێران و کشانەوەی کۆمپانیا دەرەکییەکان و دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا نێوخۆییەکان لە وڵاتی ئێراندا، کۆمپانیای “کیا مۆتۆرز” لە دوایی کۆمپانیاکانی ڕنۆی فەرانسە، سیتروێنی فەرانسا و برلیانسی چین  لە ئێران کشایەوە.

کۆمپانیای “سایپا”ی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە دوای کشانەوەی “ڕێنۆ”ی فەرانسە و”سیترۆێن و برلیانسـ”ـی چین لە ئێران، شیرکەتی کۆرەیی “کیا مۆتۆرز”یش لە ئێران بە یەکجاری کشایەوە.

لە دوای ئەو بڕیارەی “کیا مۆتۆرز”، هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپانیایە کۆ کرایەوە.

پاش دەستپێکردنەوە و توندتربوونەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕژیمی ئێران، کۆمپانیا دەرەکییەکان، بەتایبەت کۆمپانیا ئوروپاییەکان، لە کشانەوە لە ئێراندا بەردەوامن وتا ئێستا زیاتر لە ٥٢ کۆمپانیای ئوروپایی لە ئێران کشاونەتەوه.

دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، زۆربەی وڵاتان، پەیوەندیی ئابوورییان لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕاگرتووە و تەنانەت وڵاتە ئوروپایەکان، لە دوای هەڕەشەی ئامریکا لە بانکەکان و کۆمپانیا ئوروپایەکان، لە پەیوەندی هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی ئێران، گرێبەستەکانی خۆیان لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕاگرتووە یان هەڵوەشاندوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …