شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر محەمەد جەواد زەریف سه‌پاند

وه‌زاره‌تی خەزێنەداری ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند.

زاگرۆس پۆست: وه‌زاره‌تیخەزێنەداری ئە‌‌مریكادا لە ڕاگەیدراوێکدا بڵاوی کردەوە کە محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان خستووه‌ته‌ لیستی سزادراوه‌ بیانیه‌ تایبه‌ته‌كان.

پێشتر وه‌زیری خەزێنەداری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌رووی هورمز، وڵاته‌كه‌ی زه‌ریف ده‌خاته‌ لیستی سزادراوان.

به‌ڵام دواتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕیاره‌ پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌ و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، مایك پۆمپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌ڵستی بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر زه‌ریفدا كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …