حەسەن ڕۆحانی:حكوومه‌ته‌كه‌ی هێشتا هه‌لی دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام ئاماده نین به ناوی دانوستانه‌وه بچنه سه‌ر مێزی ملكه‌چ بوون.
زاگرۆس پۆست؛ حه‌سه‌ن ڕووحانی له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یدا، لە وتارێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌لی دانوستانی له‌ده‌ست نه‌داوه و له ده‌ستیشی نادات.
هەروەها وتی: له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا تا ئه‌و كاته‌ی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، به ناوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه ئاماده‌ی دانوستانێكی دادپه‌روه‌رانه و یاساییە، به‌ڵام ئاماده نین به ناوی دانوستانه‌وه بچنه سه‌ر مێزی ملكه‌چ بوون.
ئەم قسانەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی ڕایگەیاندووە کە بە هێچ شێوەیەک نابێت لە گەڵ ئەمریکا دانوستان بکرێت.
هەروەها ڕاوێژکاری باڵای سەربازی خامەنەیی وتی وڵاتەکەی لەژێر هیچ هەل و مەرجێکدا لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ ناکەن.
شایانی باسە کە پێشتریش “دۆناڵد ترامپ” لە تویتەری تایبەتی خۆی نوسیبووی، دڵنیام کە ئێرانیەکان بەم زووانە دێنە سەر مێزی دانوستان.
بە وتەی دۆناڵد ترامپ،لە گەڵ ئەوەی کە بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە ئێرانیەکان هەیە، بەڵام ئەوە منم کە بڕیاری کۆتایی دەدەم.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بابەتەکە زۆر ئاڵۆز نییە. گوێم لە سیاسەت و بۆچوونی هەموو لایەک بووە. دڵنیام کە ئێرانیەکان مێزی گفتگو هەڵدەبژێرن.
لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بارودۆخی ناوخۆی ئێران هەر لە سەرەتاوە شڵەژاو و باری ئابوری ئەو وڵاتە بە جۆرێک دابەزیوە کە هیج کاتێک وانەبوە، برسیەتی و نەبونی بە جارێک بڵاوبۆتەوە کە خەڵکی هەراسان کردوە هەربۆیەشە هاتونەتە سار جادەو خۆپیشاندان ساز دەکەن، بەو بڕیارانەی ئێستاش باردوخەکە جارێکی تر تێکچون بە خۆوە دەبینێ و تاران چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ نەهێشتنی کاریگەریەکانی بەڵام پێناچێت فریای بکەوێت.
ئێران کێشەی هەر بەرنامەی ئەتۆمی نیە، بەڵکو دەستێوەردانی لە زۆربەی کێشە و ئاشوبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک یەمەن و سوریا و عیراق و یارمەتیدانی گروپە چەکداریە توندڕەوەکانی وەک حیزبوڵڵا و هەڕەشەکانیان بۆسەر ناوچەکە، ئەمانە هەموی کێشەن بۆ ئەمریکا، بۆیە ترامپیش دەیەوێت سنورێکی بۆ دابنێت.