سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

ئێران ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا نیشاندا

سەرۆكی ئەمریكا لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ كابینەكەی حكومەتەكەیدا رایگەیاند، پێشكەوتنی باش لەگەڵ ئێران رویداوە و نایانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕن.

دۆناڵدترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ کابینەی حکومەتەکەیدا لە کۆشکی سپی، ئاماژەی رونی بەچۆنیەتی پێشكەوتنەكەیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نەكردوە، بەڵام لەكۆبونەوەكەدا مایك پۆمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە، ئێران ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە.
هەروەها دۆناڵد ترامپ رایگەیاند؛ بەهیچ جۆرێك نایانەوێت رژێمی ئێستای ئێران بگۆڕن، بەڵام نابێت ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت.
هەروەها ترامپ داوای لە ئێران كرد كە لە یەمەن بچێتە دەرەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ پاڵپشتیكردنی بۆ حوسییەكان كە گرووپێكی تیرۆریستی شیعەن و لەو وڵاتە دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست و هەڕەشە بۆ سەر عەرەبستان و جموجۆڵی دەریاوانی لە دەریای عەرەبی و دەریای سوور دروست دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …