له سه‌رده‌مێکدا که تێکنۆلۆژیی نوێی پێوه‌ندی شێوازێکی تازه‌ی له سووژه‌بوون‌و کردار به‌رهه‌م هێناوه‌و ئه‌زموونگه‌لێکی زیندووی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له تاکه‌کانی له بواری مه‌جازی‌و پۆست_ رێئالیزم (hyper- reality) _ ئه‌وپه‌ڕی راستی؛ چه‌مکی به‌ناوبانگی ژان بودێریار _ بنیادناوه، پێویستیی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه له سه‌ری زیاتر‌و زیاتر ده‌رده‌که‌وێت.
پێناسه‌کانی ئه‌و بواره مه‌جازییه، مرۆڤه راسته‌قینه‌کان له چوارچێوه‌ی یه‌که‌ی ناسێنه‌ردا رێکده‌خه‌ن‌و ناسنامه‌ی دیجیتاڵییان بۆ دروست ده‌که‌ن، که زۆر به‌ربڵاوتره له پێناسه‌ی کلاسیک‌و رۆڵی یاسایی کاریگه‌ریی هه‌یه. به پێی لۆژیکی پۆزیتیویستی، پێناسه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک فه‌یسبوک ده‌نگدانه‌وه‌ی روخساری راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌کانن، که پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن، لێک ئاڵان‌و پێکه‌وه‌بوون له یه‌کی جیاکردوونه‌ته‌وه‌و دایبڕیون له پێوه‌ندییان به تۆڕی کۆمه‌ڵی دڵخوازیانه‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه ئاپاراتوس(کۆمه‌ڵێک ستراتێژیی پێوه‌ندیدار به نێوان هێزه‌کان که هه‌م له ڕووی جۆره تایبه‌ته‌کانی تێگه‌یشتنه‌وه پێداگریی له‌سه‌ر ده‌کرێت‌و هه‌میش خۆی پێداگریه‌تی)ی فه‌یسبوک له لایه‌که‌وه دیمه‌نێکی به ته‌واوی راست‌و دروست‌و شیاوی بڵاوکردنه‌وه له راستیی که‌سه‌کان ده‌خاته روو، له‌و رووه‌وه وه‌ک درێژه‌و به‌دواداهاتی راستی چاوی لێده‌کرێت؛ له لای تره‌وه هه‌لێکی نایابه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سانسۆر‌و سنووره‌کانی پێوه‌ندی‌و له‌خۆنامۆبووندا‌و، له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و شته‌ی به ‘گه‌ڕانی ئازادی زانیارییه‌کان’ ناو ده‌برێت، په‌ره به ئازادیی راده‌ربڕین‌و به‌جیهانی کردنی تایبه‌تمه‌ندی‌و لایه‌نه‌کانی ده‌دات.
له روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌وه ئه‌وه‌ی له ناسینی فه‌یسبوکدا بنه‌ڕه‌تی بێت، ناوه‌رۆکی هزرو مه‌به‌ست‌و هه‌وڵی ده‌ربڕیان نییه، به‌ڵکو شێوازی سه‌پاو به سه‌ر ئه‌و ناوه‌رۆکه‌و فۆرمی خستنه‌وه‌ڕوو نوێنه‌رایه‌تی کردنیانه. شێوازی زۆنی سایبێر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا نه‌ک به‌رهه‌می ئیراده‌ی به‌کاربه‌ران‌و ناوه‌رۆکی بیرۆکه‌کانیان نییه، به‌ڵکه فۆرمێکی خۆڕێکخه‌ر(self-positing)و ده‌ره‌کییه که پێناسه‌کانی به‌ده‌ر له شوێن‌و ده‌ستاوده‌ست بوونی ئازادی زانیارییه‌کانی به پێی لۆژیکی سه‌رمایه‌و بنه‌مای ئاڵوگۆڕ رێک خستووه‌و له‌وێوه کۆسپ‌و رێگره‌کانی به‌رده‌م هه‌ڵسوڕانی سه‌رمایه له شێوازی پۆست-رێئالیزمدا (بۆ لانیکه‌م) به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه.
به‌م پێیه ئه‌م فۆرمی پۆست-رێئالیزمه، به بێ پێوه‌ندیی ئۆرگانیک به فۆرمی به‌هاو ئاڵوگۆڕی مافیایی سه‌رمایه‌داری ناتوانێت بێته ئاراوه؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئامانجه مافیاییانه به‌رده‌وام له رێگه‌ی ناوبژیوانه کولتوری‌و جوانیناسییه‌کانه‌وه خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن‌و هه‌ست به بوونیان ناکرێت.
هه‌ڵسوڕانی ناسنامه‌کان له فه‌یسبوکدا درێژه‌ی هه‌مان پرۆژه‌ی ناته‌واوی سیاسه‌تی شت‌ومه‌که له بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا. ئاڵوگۆڕی زیاتر‌و خێراتر نه‌ته‌نیا پێویستی به گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه ئابوری(بازاڕ)و سیاسی(پارله‌مانتاریزم)ه، به‌ڵکه پێویستی به په‌ره‌سه‌ندنی ناسنامه‌ی پێوه‌ندییه‌کانیشه. فه‌یسبوک له پێناو پرۆژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ناسنامه‌ییدا، پێگه‌ی مه‌جازیی به‌خشیوه‌ته مرۆڤه‌کان‌و به تایبه‌تمه‌ندیی ئاڵۆزی روخسارسازی‌و پۆست-رێئالیزم به‌هێزیان ده‌کات‌و له‌و رێیه‌وه ئه‌کرێت زۆر زیاتر له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی/ ئابووریی تاکه‌کان، پێگه‌و پله‌یان له چوارچێوه‌ی گرووپه‌کانی هاوڕێیان‌و ژماره‌ی زۆری لایک‌و شه‌یر بهێنێته به‌رهه‌م بۆیان.
زۆنی خه‌یاڵیی فه‌یسبوکی، به پێی خوێندنه‌وه‌ی ئاڵتۆسێر بۆ ئایدۆلۆژی، پێوه‌ندیی نێوان خه‌یاڵی تاکه‌کان‌و راستی رێکده‌خات‌و چوارچێوه‌یه‌کی لۆژیکی بۆ لاری‌و ره‌دکردنه‌وه‌ی راستیی بریندار‌و پڕکێشه ده‌خولقێنێت. مکانیزمی تۆڕئاسای فه‌یسبوک له پێگه‌ی “ئه‌ویتری گه‌وره که ده‌زانێت…”، روخساری جۆراوجۆر له چوارچێوه‌ی بڕیاری بانگهێشت‌گه‌رانه‌ی “له‌وانه‌یه تۆ…”، به به‌کاربه‌ر ده‌ناسێنێت‌و ویستی ئازادیان به شێوه‌یه‌کی نه‌خوازراو به‌ره‌و بوونه هاوڕێ (Add friend)ی زیاتر‌و له ئاکامدا وه‌رگرتنی خه‌ڵات‌و حه‌زی کامڵتر (لایک‌و پیاهه‌ڵدان‌و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ده‌سکرد) هانده‌دات.
ئاپاراتوسی فه‌یسبوک له رێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی ‘سیناریۆ/ خه‌یاڵ’ه‌کانی روخسارسازی‌و به‌سه‌مبولکردنه‌وه‌ی بواری سابجێکتیڤی سه‌مبولیک، به ره‌دکردنه‌وه‌ی ‘بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی ناسنامه’، چوارچێوه‌یه‌ک بۆ له‌سه‌رخۆکردنه‌وه‌ی مه‌جازی‌و به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ی زه‌ینی تۆکمه‌و هاوچه‌شن له ‘خود’ دروست ده‌کات.
ئه‌م چوارچێو‌ه‌یه هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی پێشووه که سنووری هاوبه‌شیی ئێمه له دنیای واقعدا دیاری ده‌کات‌و بۆڵه‌بۆڵ‌و ره‌خنه‌ی سوژه‌کانی له دۆخی خه‌مباری راستی به شێوه‌یه‌کی شاراوه له هاوده‌ستی‌و قبوڵکردنی ئه‌و بارودۆخه ناجێگیرو ناله‌باره رێکده‌خات. خودی ئایدیال(ideal ich)ێک که ر‌ه‌خنه‌گران‌و بیرمه‌ندانی بوێر‌و هه‌ستیار له به‌کاربه‌رانی فه‌یسبوک‌یان به‌رهه‌م هێناوه، هه‌مان چوارچێوه‌ی رابردووه که شێوازی ده‌ستێوه‌ردان‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م به‌کاربه‌رانه له زۆنی مه‌جازیدا نێوان_سووژه‌بوونی سیاسه‌تی مه‌جازی‌و ئه‌گه‌ری بینران له ئایدیال خود(ich ideal)ی‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
ئامێری هێماسازی فه‌یسبوک، فۆرمێکی له‌پێشدا ئاماده‌کراو بۆ دابه‌زاندنی ژماره‌کانی پێناسه‌ی تاکه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنێت‌و به وروژاندنی مه‌یل‌و سه‌لیقه جیاوازه‌کان، حه‌زو ویستی لایه‌نداری‌و ‘شاره‌زایی بوون’ی تێیاندا دروست ده‌کات.
که‌سانێک که له‌وانه‌یه تا ئێسته گوێیان له موزیکی ره‌پ‌و هیپ‌هاپ نه‌گرتبێت، یا خوێنه‌رێکی جدی نه‌بن، خۆیان له گه‌مارۆی روانینێکی سه‌یردا ده‌بینن که وه‌ک به‌کارهێنه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییانه بانگهێشتیان ده‌کات‌و بۆیه به شێوازێکی رێگه‌پێدراو هه‌ڵده‌بژێرن‌و به‌کارده‌هێنن. تاکه‌کان جگه له‌وه‌یکه وه‌ک به‌کاربه‌رو لایه‌نگری به‌رهه‌مه‌کانی پیشه‌سازیی کو‌لتوور به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به شێوازێکی سیستێماتیکیش له رووی زانیارییه‌وه دائه‌ته‌کێنرێن‌و سنووره نه‌وتراوو نه‌خوازراوه‌کانیان له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی ریکلام‌و مارکێتینگ‌و… هتده‌وه، سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ر بازنه‌و گروپێک له فه‌یسبوکدا، له گروپێکی نێئۆنازییه‌وه بگره(که به‌مه‌به‌ستی چێژوه‌رگرتن له وه‌همی خۆبه‌زلزانی‌و سه‌رهه‌ڵدانی گرێی ده‌روونیی ره‌گه‌زی) تا ئه‌و گرووپانه‌ی که ژیانی رۆژانه بۆ راکردن له خودی ژیانی رۆژانه پرۆبلێماتیزه* ده‌کات، هه‌مووان وه‌ک گروپی ئامانجی ‘ئه‌ویتری گه‌وره’ له ژێر چاودێری‌و گوێبیست کردندا ده‌بێت‌و هاوکات ده‌نێردرێت به دوای نۆکه‌ڕه‌شه‌دا!
ئه‌ویتری گه‌وره له رێگه‌ی په‌رده‌ی فه‌یسبوکه‌وه، ده‌بێته پاڵنه‌ری فانتێزیی تاکه‌کان بۆ حاشاکردن له ناکۆکییه‌کان‌و که‌موکورتییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆی‌و به وته‌ی لاکان/ ژیژک، له بنه‌ڕه‌تدا فێری شێوازی هۆگربوونیان ده‌کات. له وانه گرنگه‌کانی ئه‌م ئه‌ویتره گه‌وره‌یه که له رێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه فێری ده‌بن، ئه‌و راستییه‌یه که هه‌قیقه‌ت رێژه‌ییه‌و هه‌روه‌ها، هه‌مووان ده‌توانن به شێوازی یه‌کسان رای خۆیان ده‌رببڕن‌و له دۆخێکی نێوان‌زه‌ینیی هابێرماسیدا، ‘هه‌ڵسه‌نگاندنی باشتر’ی خۆی زاڵبکات‌و پرۆژه‌ی مۆدێرنیته یه‌ک هه‌نگاو وه‌پێش بخات(!).
ناسنامه گه‌ڕۆک‌و چه‌ندپارچه‌کان به شێوه‌یه‌کی دژبه‌یه‌ک، هه‌م ئه‌گه‌ری چوونه‌ناو بواری گه‌مه‌ی میکانیزمه ناسێنه‌ره دژبه‌یه‌که‌کان بۆ به‌کاربه‌ران دێنێته ئاراوه‌و هه‌م وڵامی دوودڵیی تاکڕه‌هه‌ندییان به رێگه‌ی باوه‌ڕ به هه‌قیقه‌ته جیهان_باوه‌ڕییه‌کان ده‌ده‌نه‌وه.
سووژه لێڵه فه‌یسبوکییه‌کان هاوکات هه‌م ده‌توانن له که‌مپه‌ینی پێشبینی ناولێنانی شاژنی بریتانیادا به‌شدار بن‌و هه‌میش ده‌توانن په‌یوه‌ست بن به بزووتنه‌وه‌کانی دژه جه‌نگ‌و به‌رگری له خاک‌و نیشتمان، له حاڵێکدا که به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی نرخی دراو‌و به‌رزو نزمبوونه‌وه‌ی پول‌و زێڕیشن. راستییه‌ک که به‌م دواییانه کارمه‌ندی هه‌ڵاتووی ئاژانسی زانیاریی ناوه‌ندیی ئامریکا(NSA) درکاندنی‌و دڵنیایی خۆشباوه‌ڕانه‌ی به‌کاربه‌رانی تێکنۆلۆژیی نوێی له‌به‌ین برد، له زمانی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئامریکاوه به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نان (Cynicism) ئه‌رێ کرا: ‘جا ئه‌وه چییه؟! ئێمه هه‌موومان خه‌ریکی کاری واین’. زاڵبوونی بێ ئه‌ملاولای Cynicism له ئاستی سیاسه‌تی جیهانیدا، دیالۆگه دێمۆکراتیک‌و مافی مرۆڤییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌خاته ناو که‌وانه‌وه‌و ناوه‌رۆکی ئایدۆلۆژیکی گوتاریان ده‌رده‌خات.
سه‌رنجه گشتبینانه‌کانی فه‌یسبوک، که له داوی روانینی ماتی برا گه‌وره‌کاندا ته‌نیونی، گه‌رچی پاساوی ئه‌منیه‌تی‌و دژه‌تێرۆریستیی هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا له سه‌ر هه‌مان بنه‌مای میکانیزمی واتابه‌خش(Signifier)ی گه‌ره‌ی سه‌رمایه‌یه.
مێتادیسکۆرس(meta-discourse)ی سه‌رمایه که له چوارچێوه‌ی ئابووریی میل له تۆڕه مه‌جازییه‌کاندا، هێزی داهێنان‌و کامێنته به کاڵاکراوه‌کانمان تاڵان ده‌کات‌و له کۆتاییدا ‘ئۆتۆریته‌ی بێ‌کۆتایی’ خۆی زاڵده‌کات به‌سه‌رماندا.
سه‌رمایه پێیوایه له رێگه‌ی تۆڕی پێوه‌ندی‌و سیستێمی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانه‌وه، ئاستی هێزی کاری ئێمه ده‌باته سه‌رو ده‌مانکاته به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهانی(شاعیر‌و نووسه‌رو چالاکی فه‌یسبوکی)، هه‌ڵوێستێک که له سه‌ر بنه‌مای ره‌دکردنه‌وه‌ی ناکۆکیی نێوان کار‌و سه‌رمایه، سووژه‌ی هه‌ستیاری فۆتۆشاپی له ژێر کاریگه‌ریی سه‌رمایه‌داریی کۆمه‌ڵایه‌تی (social capital) رازی‌و دڵخۆش ده‌هێڵێته‌وه‌و له ترۆمای بنه‌ڕه‌تی، واته پراگماتیک بوون به‌دووریان ده‌گرێت.
به‌ستێنی نه‌زۆکی فه‌یسبوکی، له راستیدا ده‌رکه‌وتنی هه‌ستپێکراوو به‌کرده‌وه‌ی ئایدۆلۆژیایه. بوارێک که تێیدا به‌کاربه‌ران هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که له ئاڵوگۆڕێکی یه‌کساندا، حه‌قده‌ستی راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن‌و هیچ چه‌شنه له‌خۆنامۆبوون(به‌کاڵابوون.و)و دادۆشینێک له ئارادا نییه.
فه‌یسبوک وه‌ک ماتریکسێکی بێ کۆتایی، دژایه‌تی کردنی بنه‌ڕه‌تیی نێوان ئاسته خۆڵه‌مێشییه‌کانی رازی‌بوون‌و دڵخۆشیی سوژه شاراوه‌کان حه‌شار ده‌دات‌و پرۆسه‌ی سوژه‌سازیی ده‌باته پێشه‌وه.
…
س: http://www.thesis11.com/Note.aspx?Id=186
*) پرۆبلێماتیزه کردن (Problematization or problematisation): له زمانی کوردی‌دا هه‌مبه‌ری نییه. به‌واتای چوارچێوه‌یه‌کی تیۆریک دێت که لێکۆڵه‌ر کاری زانستیی تێدا ده‌کات‌و به‌ده‌ر له ئایدۆلۆژیایه : بۆنموونه کامڵ‌بوونی ره‌گه‌زی مرۆڤ له‌لایه‌ن داروینه‌وه، پرۆبڵێماتیکه. (چه‌مکێکی ناسراو له‌لایه‌ن گاستۆن باشلارو لویی ئاڵتۆسێر)