چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی زیندانیان سیاسی دەکەن، وتی: لە زیندانەکانی ئێران  هیچ زیندانییەکی سیاسیمان نیە.

لاریجانی بەوپەڕی بێشەرمیەوە وتی کە هیچ کەس بە تاوانی ڕەخنەگرتن زیندانی نەکراوە یا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەکراوە. ئەو قسانەی لاریجانی لە کاتێکدایە کە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران پڕن لە زیندانی سیاسی و رەخنەگران و ناڕازیان و تەنیا لە کاتی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا ٧٠٠٠ کەس زیندانی کراون کە بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی زۆریی زیندانی لە ئێران، بە ساڵی شەرم بۆ کۆماری ئیسلامی ناودێر کراوە.

لە ئێران سەدان کەس بە تۆمەتی دژایەتی و ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە چەوتەکانی ڕژیم بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم دروان و هەر لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥ کەس لە زیندانیەکان لەژێر ئەشکەنجە و لێداندا گیانیان لەدەست داوە.

قسەکانی لاریجانی لە کاتێکدایە کە ساڵانە بەهۆی سانسۆر و زیندانی کردنی ڕەخنەگران و نووسەران و کەسانی سیاسی و بێتاوان ڕژیمی ئێران لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە مەحکووم کراوە و ڕاگەیەندراوی لەسەر دەردەکراوە.

لاریجانی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ هەندێک کەس وێڕای ئەوەی کە ئەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی بەلاڕیدا دەبەن، باس لە زیندانیان سیاسی دەکەن کە لە زیندانەکانی ئێراندا هیج کەس بە تاوانی سیاسی بوونزیندانی نەکراوە.

هەرچەند کە ڕژیمی ئێڕان ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بە پاساوی فریوکارانەی بردنەسەره‌وه‌ی ئاستی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی و ئیجرای دادپەروەری ئەنجام دەدات، بەڵام ڕژیم بە وەڕێخستنی زنجیرەی ئێعدامە بەکۆمەڵەکان لە بارودۆخی سیاسی ئێستادا و دوای تەوافوقاتی هەستەیی لەگەڵ رۆژئاوا و بە چۆکداهاتن لەبەرانبەر ئامریکادا بەشوێن ئامانجی سیاسی دیکەشەوەیە. کوشتاری ئەم زیندانیانە لەلایەن رژیمەوە سیاسەتێکی تازە نیە کە بۆ ترس ودڵەڕاوکێ  لە کۆمەڵگەدا و چاوترسێن کردنی ئینسانە تێکۆشەرەکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی بەرنامەی بۆ داڕێژراوە. سەرانی ڕژیم دەزانن، هەژاری و بێ داهاتی بێ وێنە کە بەسەر خەڵکی بێبەشی کۆمەڵگایاندا سەپاندوە، داهاتێکی بێجگە لە ئاخێزی برسی و بێ ئەنواکانی کۆمەڵگەی بەشوێنەوە نابێت. ڕژیم بۆ بەرگری گرتن لە هەڵچونی ئەم قین و توڕەییە پۆنگ خواردوە، زنجیرەیەکی نوێی لە ئێعدام کردنی بەکۆمەڵ و زیندانی کردنی ناڕازیانی بە ڕێ خستوە و لە هەمان کاتیشدا دەڵێت ئیمە زیندانی سیاسیمان نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …