چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

مەعموورانی شارەداری دەفتەری ئەنجوومەنی ژینگەی پارێزی وڵات لە شاری بۆکانیان داخست

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار مەعمورانی شارەداری شاری بۆکان دەفتەری ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی وڵاتیان لەو شارە داخست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، مەعموورانی شارەداری شاری بۆکان، کەل وپەلی دەفتەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان لە کاتی کۆبوونەوەی گشتی ئەو ئەنجوومەنە خستووەتەوە دەروە دەرەوە و دایانخستووە.
شایانی باسە کە کۆڕی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات” لە شاری بۆکان ماوەیەک پێش لە بەیانییەیەکدا ئاشکرای کرد،کە فەرمانداریی و شارەداری ئەو شارە دەیانهەوێت کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە بهێنن.
جێگای ئاماژەیە کە مانگی گوڵانی ڕابردوو دوو ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات بە ناوەکانی حامید سپێهری و جەعفەر ئەمینی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێوە بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران، و دواتر بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …