شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دوو ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەستیان لەكار كێشایەوە

بەپێی زانیارییەكان دوو ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەناوەكانی “رەحمان پیرۆتی”‌و “ئێقباڵ سەفەرەی” دەستیان لەكارەكانیان لەو حیزبە كێشاوەتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی پێنوسەكان، لە رۆژانی رابردوو “رەحمان پیرۆتی” ئەندامی رێبەری حیزبی دێموكراتی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی خۆی بە سكرتارییەتی ئەوو حیزبە راگەیاندووە. ئەمەش لەكاتێكدایە كە رۆژانی پێشتریش “ئیقبال سەفەری” ئەندامی ڕێبەرایەتیكردنی ئەو حیزبە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی، لەسەركردایەتیی ڕاگەیاندبوو.
جێگای ئاماژەیە ڕەحمان پیرۆتی لەپاش كۆنگرەی ١٤، وەك ئەندامی ڕێبەری (حدك) هەڵبژێردراوە و لەناوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا، پێگەیەكی فراوانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی هەیەو  كەسایەتییەكی چالاك و نەتەوەیی بووە و پەیوەندییەكی باشیشی لەگەڵ ئەندام پەرلەمانە كوردە نەتەوەییەكانی ئێراندا هەبووە.
هەواڵەكە ئاشكرایدەكات كە هەر یەك لە “كاوە ئاهەنگەری و گوڵاڵە شەرەفكەندی و حەسەن شێخانی” ئەندامانی رێبەرایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەبارودۆخی بەڕێوەبەریی ئەو حیزبە ناڕازین‌و ئەگەری دەستلەكاركێشانەوەی ئەوانیش لەئارادایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.