چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سپای پاسدران بەردەوام چەک و چۆڵ هەناردەی کوردستان دەکات

سپای پاسدارانی ڕژیم لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەک و چۆڵی قورس و نیوە قورسی شەڕ وەکوو تانک و تۆپ و کاتیووشا و… بۆ شاری شا ئاباد لە پارێزگای کرماشان گواستوەتەوە.

سپای پاسدارانی ڕژیم لە چەند مانگی ڕابردوودا  چەکوچۆڵی قورس و نیوەقورس بۆ شارەکانی کوردستان هێناوە لە سەر سنوورەکان جێگیر کردووە و دەستی داوەتە نۆژەن کردنەوەی پایەگاکان، و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی زیاتر میلیتاریزە کردووە.

هێنانی چەک وچۆڵ لە شارەکانی دیکە ئێران بۆ کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە کوردستانی لەگەڵ ئەمنیەتیکردن و میلیتاریزەکردنی زیاتر بەرەوڕوو کردووەتەوە.

هەروەها هێزەکانی ڕژیم لە نێوان جادەی شارەکانی کوردستان دەستی داوەتە پشکنینی ماشینی هاوڵاتیان  ، کە ئەم کارە نیگەرانیی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

ڕژیمی ئێران بە بیانووی چالاکیی حیزبە کانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەردەوام لە کوردستان خەریکی بەڕێو بردنی مانۆڕی نیزامیە و گوشار خستنە سەر خەڵکە و هەروەها بەم بۆنەوە لە ئەم ساڵی هەتاویدا زیاتر لە ٢٥٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان لە نێو ئاگری بە ئەنقەست و مانۆڕ و تۆپباران کردنی سنوورەکان ودارستانەکان  لە لایەن هێزەکانی سپای ڕژیم سووتاون و لا ناو چوونە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …