چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستبەسەربوونی سێ هاوڵاتی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد

سێ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بۆکان لە لایەن هێزەکانی  ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتووبە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی سێ شەممە ٣ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەری ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەسەن ئەرتەنگ و ئارام خۆرسەندی لە “گوگتەپە”ی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردوون.

هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە،   هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

هەر لەو پەیوەندییەدا. ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی ڕەزبەر ، هاوڵاتیەکی دیکەی کورد بە ناوی “ئەسعەد حاجی‌ڕەسووڵی” خەڵکی ئاوایی “ئالیکەند” سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو لە دوایی دەستبەسەر کردن، بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان گوازراوەتەو و لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ڕاگرتنی ناوبراو هیچهەواڵێک لە بەردەستدا نییە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …