چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەست ‌پێکردنی خولێکی دیکە لە مانگرتنی بارهەڵگرەکان لە ئێران

رۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەر مانگرتنی سەرانسەریی شۆفێرانی بارهەڵگر، لە شارەکانی ئیران سەر لە نوێ دەستی پێکردەوە.

بە پێی سەرچاوە هەواڵەکان،بەو هۆی مان گرتنی بارهەڵگرەکان زۆربەی ترمیناڵ و گاراجەکان لە پارێزگاکانی ئێران داخراون و کەرتی هێنان و گواستنەوە پەکی‌کەوتووە.

جێگای ئاماژەیە خولی سێیەمی مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر لە درێژەی مانگرتنی مانگی پووشپەڕ و گەلاوێژی ئەمساڵی هەتاوی، کە زیاتر لە مانگێک درێژەی بوو، رۆژی یەکشەممە بۆ جارێکیتر دەستی‌پێکردەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، بارهەڵگرەکان لە شارەکانی، تەورێز و کرمان و بەندەرعەبباس و ئەراک پەیوەست‌بوون بە مانگرتنی گشتی ،و هەروەها شۆفێرانی بارهەرڵگر  لە دوو پارێزگای سنە و کرماشانیش دەستیان دایە مانگرتن پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی بار هەڵگرەکان لا باقی شارەکانی دیکەی ئێران.

لەم پەیوەندییەدا ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە هەوڵدان لە رێگای جۆراجۆرەوە، گوشار بخەنە سەر شوفێر و خاوەن بارهەڵگرەکان بۆ ئەوەی مانگرتنەکەی خۆیان بشکێنن ، بەڵام لە دوای سێ رۆژ لە مانگرتنی بارهەڵگەرکان لە مانگی ڕەزبەر، ئەو مانگرتنە هەر بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …