پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كاره‌ساتی ژینۆسایدكردنی ئێزەیدییه‌كان

چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگال له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆسایدكردنی هاوڵاتیانی ئێزەدیی له‌ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری تێپه‌ڕده‌بێت.

چوار ساڵ پێش لە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی هه‌زاران ئێزەدی بێسه‌روشوێنكران و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و ناوچه‌ كه‌وت،به‌پێی ئاماراەکان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ له‌ رۆژی ١٢ی گەلاوێژی١٣٩٣ی هەتاوی  كه‌ داعش شه‌نگالی داگیركرد،  تا ئێستا له‌ كۆی شه‌ش هه‌زارو ٤١٧ هاوڵاتی ئێزەیدی رفێندراو، سێ هه‌زارو ٣١٥ كه‌سیان رزگاركراون و سێ هه‌زار و ١٠٢ كه‌سیتریش  لای داعش ماون و بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها  ١٠٠ هه‌زار كوردی ئێزەدیش روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌.

هەروەها له‌ ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٣ هەتاویدا كاتێك داعش شه‌نگالی داگیركرد، هه‌زار و ٢٩٣ هاوڵاتی ئێزەدی کوژران، له‌دوای ئەو روداوه‌ش تا ئێستا ٦٩ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌یان گۆڕی تاكه‌ كه‌سی له‌سنوری شه‌نگال دۆزراونه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی كاره‌ساتی شه‌نگاله‌وه‌،  هه‌زارو ٧٥٩ منداڵ باوك و ٤٠٧ منداڵیش دایك و  ٣٨٩ منداڵی دیكه‌ش دایك و باوكیان له‌ده‌ستداون، هه‌روه‌ها ٢٢٠منداڵیش دایك و باوكیان له‌لای داعش بە دیل گیراون .

هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانە دوو هه‌زارو ٣٦ كچ و ژنی ئێزدی كه‌ هه‌زارو ٥٢یان  ته‌مه‌نی خوار ١٨ ساڵ و ٩٨٤ کەسیتریان له‌سه‌رو ١٨ ساڵ بوونە ده‌ستدرێژی سێكسییان  كراوه‌ته‌ سه‌رو روبه‌ڕووی زۆرترین توندوتیژی بونه‌ته‌وه‌.

گروپی قه‌یرانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان “INTERNATIONAL crisis Group” لە نوێترین راپۆرتی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كۆتایهاتنی داعش له‌عیراق و كۆمه‌ڵكوژی دژ به‌ ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال ڕاگەیندراوە: شه‌نگال كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێكهاته‌ی ئێزەدییه‌، له‌مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و كوشتن و ده‌ستدرێژی و رفاندن و به‌كۆیله‌كردن بونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی ئاواره‌ بوون رویان له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، له‌ ژیانێكی زۆر سه‌خت و ناڵه‌باردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …