دیسان وەرزشوانانی کوردستان سەرکەوتنیان خولقاند

وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز، لە پێشبڕکێی جیهانی تیکواندۆ، کە لە وڵاتی کوریای باشوور بەڕێوە چوو، توانی خەڵاتی زێو بە دەست بهێنێت.


نیان شامحەممەدی، کچە وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز، لە پێشبڕکێی جیهانی تێکواندۆ،کە لە وڵاتی کوریای باشوور بەڕێو چوو توانی خەڵاتی زێوی ئەو پێشبڕکێیانە بەدەست بێنێت.

٢٦ەمین پێشبڕکێی جیهانی تێکواندۆ، لە شاری (ججو) لە وڵاتی کوریای باشوور بەڕێوە چوو و ئەو کچە وەرزشوانە کوردە، توانی لەو پێشبڕکێیە سەرکەوتوو بێت.

نیان شامحەممەدی لە بەشی (سوننال سورعەتی) توانی میداڵی زێوی لە قۆناغی ١٩ساڵ تا ٣٩ ساڵی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

وەرزشوانانی کورد لە  پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرەڕای تەواوی ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و ڕژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات لە بواری ئابووریەوە هیچ یارمەتیەکیان ناکات. بەردەوام لە کێبڕکێیەکاندا چ لە ئاستی جیهانی و چ لە ئاستی ئێراندا،بەردەوام توانیویانە خەڵاتی ڕەنگاوڕەنگ بە دەست بهێنن.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …