چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەرگری لە ئازاد کردنی بەندکراوێکی سیاسی کورد

سامان نەسیم، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی شاری ورمێ سەرەڕای تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی، بەرگری لە ئازاد کردنی ناوبراو کرا.

 

سامان نەسیم کە ماوەی پێنج ساڵ بەسەر زیندانی کردنیدا تێدەپەڕێت و بە لەبەرچاوگرتنی مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە نێو زیندان، دەبوا ئێستا ئازاد بکرایەت، بەڵام لەسەر سکاڵای هەندێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕژیم بەرەو روی دۆسیەیەکی نوێ بوەتەوە،ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم دۆسیەیەکی نوێی بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دروست کردووە و ناوبراوی بە “کوشتن و بریندار کردنی چوار کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران” تۆمەتبار کردووە.

ئیتلاعاتی سپا بە دروست کردنی ئەم دۆسیە نوێیە بەربەستی لە ڕێی ئازادکردنی ناوبراو ساز کردووە؛ ئەمەش لە حاڵێکدایە کە سامان نەسیم لە دادگایی پێداچوونەوی پارێزگای ورمێ لە تۆمەتی وەپاڵدراوی کوژرانی چوار ئەندامی سپای پاسداران بە بێ‌تاوان ناسرا.

سامان نەسیم ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی، لە شاری مەریوان لەدایک بووە، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٠ و لە کاتێکدا تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە سنووری سەردەشت دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی حیفازەت ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا بوو، کە دواتریش بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە

بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی، عەزیز موژدەهی، پارێزەری ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: سامان نەسیم لە تۆمەتی محاربە ڕزگاری بوو و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزۆسیونی کورد بە پێنج ساڵ زیندانی مەحکووم کرا ؛ ئەو حوکمەش ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ساڵی رابردوو، لە ڕێگای نووسینگەی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی زیندانی ورمێ بەو زیندانیە سیاسیە کوردە ڕاگەیەندرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …