مادە هۆشبەرەکان و سیاسەتی ڕژیم لە پارێزگای کوردستان

بەرپرسی گشتی کۆمەڵایەتی پارێزگاری ئێران ڕایگەیاندووە:نێزیک بە ۲۱هەزار کەس لە پارێزگای کوردستان تووشبووی مادەی هۆشبەرن کە ۶٪ی ئەو ڕێژەیە لەژنان پێک هاتووە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە رژیم هیچ چەشنە هەوڵێکی  بۆ بنەبڕکردنی بەرهەمهێنان وبڵاوکردنەوە وفرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لەکوردستان نەداوە ودامەزراوە حکوومییەکان وەکوو سپای پاسدارانی ڕژیم بۆخۆیان ڕۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنان وفرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان.

ئەو ئامارەی کە ناوەندە حکوومیەکان بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە ڕاستییەکان، ڕێژە تووشبووان پیاوان و ژنان زۆر زیاترە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتردەبێت،

لەم ساڵانەی دواییدا،ڕژیمی ئێران بە بەکاهێنانی باندێکی مافیای بە هاوکاری سپای پاسدارن،هێزی ئیتیزامی و ناوەندی بە ناوی بەرەنگاربوونە لە دژی مادە هۆشبەرەکان(ستاد مبارزە با مواد مخدر)،دەستی دایە بە دروست کردنی مادەی سەنعەتی بە ناوی “شیشە” و حەبی جۆراوجۆر،ئێستاش جۆریکی دیکەی مادە بە ناوی “گوڵ”هێناوەتە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە حاڵی پەرەسەندنە و لاوانی کوردی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووەتە ئامانجی کردەوەکانی خۆی.

زۆرترین مادەی هۆشبەر کە ئێستا لە کوردستان دەفرۆشرێت و بەکار دەهێنرێت،مادەی “گوڵ”ە کە بە داخەوە ئەم جۆرە مادەیە زەرەر و زیانی زۆرەو و بەکارهێنەرانی تووشی دەیان نەخۆشی دەکات.

تەمەنی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان لەئێران ۲۱ساڵە ولە کوردستان تا دێت دادەبەزێت کە تەمەنی خوارەوەی ١٥ ساڵیشی گرتوەتەوە  کۆماری ئیسلامی بە ڕوانینی ئەمنییەتی و هەڵاواردنەوە هەوڵی تووشکردنی کۆمەڵگای کوردستانە بە مادە هۆشبەرەکانە.
بێکاری، هەژاری،بەربەستکانی ڕژیم بۆ لاوان و… پلانەکانی حکوومەت لەو هۆکارانەن بۆ پیس وتووشکردنی کۆمەڵگا بەهەڵکشانی ڕێژەی بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …