پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بارودۆخی خراپی ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بارودۆخی ژیان لە ڕۆژهەلاتی  کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تا دێت خراپتر و ئاڵۆزتر دەبێت و هیچ بەرپرسێک خۆی بە بەرپرسیار لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا نازانێت.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نرخی کەلوپەلەکان و پێداویستیەکانی خەلک لە بازاڕی شاری سەقز زیاتر بووە و دۆخێکی شپڕزاو ونالەباری پێکهێناوە و تەنانەت کاریگەری بووە لە سەر  کلینیکە دەرمانییەکانی ئەم شارە.

لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا نرخی پێداویستیەکانی خەڵک لە نێو بازاڕدا زیاتر لە ١٥% گرانتر بووە و خەڵک توانای کڕینی سەرەتایی ترین خۆراکەکانی خۆیان  نیە و بازاڕیش زۆربەی ئەو شتانە کە پێداویستی ژیانن تووشی هەڵاوسانێک بووە کە پێی ناچێت تازە وەزعی باشتر بێتەوە.

بە هۆی گرانی لە ڕادەبەدەری دەوا و دەرمان، زۆربەی ئازمایشگا و دەرمانخانەکان ونەخۆشخانەکان و مەتەبەکان لە چاو ماوەیەک لەمەو پێش چۆڵتر بوونەو و تەنانەت هەندێکیان بەناچاری دایانخستووە.

لە دوای کشانەوی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێراندا بارودۆخی گوزەران وئابووری خەڵک بە گشتی ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خراپ بووە و تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت،لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووشدا بەردەوام مانگرتنی بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا دەستی پێکردووە و کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکان پەرەی سەندووە،بەلام بەر پرسانی ڕژیم تا ئێستا نەیانتوانیە وڵام درەوە بن،تەنانەت توانای دابین کردنی کارەبا و ئاوی خواردنەوەی خەڵکی زۆەبەی پارێزگاکانی نیە،هاوکات لە گەڵ ئەوەش بەردەوام خەریکی یارمەتی وڵاتانی دراوسێیە کە خۆی پشتیوانیان لێ دەکات .

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …