یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2024

له تورکیه ناڕه‌‌زایه‌تی دژ به‌ ئه‌ردۆغان په‌ره‌ده‌سێنێت

دوای ئاشکرابوونی فایلێکی ده‌نگی له ته‌له‌فونێکی ئه‌ردۆغان‌و تێوه‌گلانی چوار وه‌زیری له گه‌نده‌ڵییه‌کی گه‌وره‌ی ماڵی، داواکاریی بۆ له‌سه‌رکار لابردنی په‌ره‌ی سه‌ندووه.له‌وباره‌وه هه‌واڵده‌ریی فرانس کاناڵ رایگه‌یاندووه: دژبه‌رانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئاشکرابوونی فایلێکی ده‌نگی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بیلال‌ی کوڕی‌و تێوه‌گلانی چوار وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوازیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی بوون.

سه‌رچاوه‌که رایگه‌یاندووه هیچ گومانێک له ده‌نگه‌کاندا نییه‌، هاوکات دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیریش راگه‌یاندنی داوه‌و تێیدا قسه‌کانی به درۆدا خستووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاکان فیدان سه‌رۆکی میت کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجام داوه.

بابه‌تی داواکراو له لایه‌ن ئه‌ردۆغان له کوڕه‌که‌ی نزیکه‌ی 40ملوێن دۆلاره‌و به گوێره‌ی ده‌نگه‌که ئه‌و پاره‌یه له ماڵی شه‌خسیی ئه‌ردۆغاندایه که به پێی یاسا جێی پرسیاره.

پێشتر فایلی د‌ه‌نگیی ته‌له‌فونی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ چه‌ند بازرگانێک ئاشکرا بوبو که تێیدا باسی مامه‌ڵه‌ی ماڵ‌و زه‌وی له ئاستێکی به‌ربڵاو کرابوو، که دوای ئه‌وه‌ی گومان له ده‌نگه‌کان دروستبوو ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری‌و سیاسیی لێ نه‌که‌وته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.