بەرپرسێکی رێکخراوی ئیمداد و نیجاتی هیلالی ئەحمەری ئێران ڕایگەیاند، لە دوایی بۆمەلەرزەکەی ئەم دوواییانەی پارێزگای کرماشان و کرمان،دوا لەرزەکان زۆرتر بووە و ژمارەی بریندارەکانی ئەو دوو پارێزگایە گەیشتوەتە ٣٣٧ کەس.
بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ی١ی گەلاوێژ،بۆمەلەرزەیەک بە گوڕی٥،٨ لە پلەی رێشتەرناوچەی “سیرەچ”لە پارێزگای کرمانی هەژاند و بەرپرسانی ئیمداد باسیان لە بریندار بوونی شارومەندان کرد.
ڕۆژی یەک شەممە ٣١ی پووشپەڕ بۆمەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ پلەی رێشتەر “تازا ئاباد”لە ناوچەی سەلاسی باواجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی هەژاند.پێش بۆمەلەرزەکەی کرماشان،دوو بۆمەلەرزەی دیکە بە گوڕی ٤،٧ و ٥،٧لە پلەی ڕێشتەر شاری “ڕۆیدەر” لە پارێزگای هورمۆزگانی هەژاند کە زیانی گیانی نەبوو.
شاهین فەتحی،جێگری ڕێکخراوەی هیلالی ئەحمەر ڕاگەیاند؛دووا لەرزەکان لە چوار پارێزگای،کرماشان،کرمان،فارس و کرمان ڕووی داوە و ئێستاش بەردەوامە.
ناوبراو ڕایگەیاند: دوا لەرزەکان لە پارێزگاکانی هورمۆزگان و فارس ٤،٧ڕێشتەر بووە،لە هەمانکاتدا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە “سیرەچ”ی پارێزگای کرماندا دوالەرزەی بە گوڕی ٥،٨لە پلەی ڕێشتەر ڕووی داوە.
جێگری ڕێکخراوەی هیلالی ئەحمەر، وتی بە پێی دوایین هەواڵ و ئامارەکان،بۆمەلەرزەی پارێزگاکانی هورمۆزگان و فارس برینداری زۆری نەبووە،بەڵام لە پارێزگای کرماشان ٢٤٧ کەس بریندار بوون،کە ٢٣ کەسیان لە نەخۆشخانە خوێندراون،و ٤٤ کەس برینەکەیان قورس نەبووە و لە دوایی چارەسەری برینەکانیان چوونەتەوە و٢٠٤ کەسیتریش خەریکی چارەسەرکردنی برینەکانیانداین.
ناوبراو هەروەها وتی کە ژمارەی بریندارەکانی سیرەچی کرمان ٩٠ کەسە و لە چاو بۆمەلرزەکەی کرماشان کەمتر بووە.
لە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژ ١٦٥ دووالەرزە تازئابادی پارێزگای کرماشانی هەژاندووە کە زۆربەی زیاتر لە ٤ڕێشتەر بووە.
هەروەها پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند؛کە بۆمەلەرزەکەی کرماشان زیانی گیانی نەبووە بەڵام “١٠١ خانوو لە تازئاباد بە تەواوی ڕووخاون.
٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ی هەتاوی بۆمەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٣ لە پلەی ڕێشتەر بە دووری ٣٢ کیلۆمەتر لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان ڕوویدا کە بەو هۆیەوە ٦٢٠ کەس لە هاوڵاتیان گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش بریندار بوون و زۆربەی خەڵکی ناوچەکە خانووەکانیان بە تەواوی ڕووخان.