ڕۆژی یەک شەممە ۳۱ی پوشپەڕی بۆمەلەرزەیەیک بە پلەی ٥٫۹ ڕیشتەر ناوچەە جیا جیاکانی پارێزگای کرماشانی هەژاند .
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەو بۆمەلەرزەیە سەعاتی ٢:٣٠ دوانیوەڕۆ بە کاتی کرماشان بووە. هەروەها بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٥٠ هاوڵاتی بریندار بوونە، کە بۆ چارەسەری پزیشکی هەناردەی نەخۆشخانە کراو،هەروەها بوەتە هۆی بچڕانی کارەبا و خەتی ئەنترنێت و بە تەواوی پەیوەندی زیان لێکەوتوان لە گەڵ خەڵکی ناوچەکانی دیکە دژوارتر بووە.
خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ شەوی ڕابردوو بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە ئەگەری دووبارە بوونەوی بۆمەلەرزە، لە نێو پارکەکان و شەقامەکاندا بوون.
لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵ،بۆ دووهەمینە جارەکە بۆمەلەرزە لە پارێزگای کرماشان ڕوو ئەدات،بۆمەلەرزەکەی پاییزی ساڵی ڕابردوو کە زەرر و زیانێکی زۆری لە باری ماڵی و گیانی بە هاوڵاتیان گەیاند،بەرپرسانی ڕژیمی ئێران تا ئێستا هیچ کارێکی ئەوتۆیان بۆ لێقەوماوانی ئەو ناوچەیە نەکردووە و خەڵک لە بارودۆخێکی نالەباردا ژیان بە سەر دەبەن.