چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕژیمی ئێران کارتی میللی بەکچانی شیناوێ نادات

حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری کچانی شیناوێ دەڵێت: بە هۆی سووتانی قامکی یەکێک لەو کچانە،بەرپرسانی ڕژیم بۆ هەناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، کارتی میللیان پێ نادەن.

پارێزەری کچانی شیناوێ رایگەیاند: دەوڵەت بەرپرسە لە دابینکردنی مافی کچانی قوتابخانەی شیناوێ، و ئەمەش لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا هەر شتێکیان بەوان داوە، سووکایەتیەکی زۆری لەگەڵدا بووە.

ئەو پارێزەرە هەروەها دەڵێت: بە هۆی ئەوەی کە کچانی شیناوێ، پەنجەکانیان تووشی سووتان بووە بۆ وەرگرتنی کارت میللی شوێنپەنجەیان نییە،لە گەڵ کێشەی زۆر ڕوبەڕوو بوونەتەوە.

حسێن ئەحمەدی‌نیاز، هەروەها باسی ئەوەی کرد کە وەزیری بێهداشت بەڵێنی دابوو کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ درمان و ناردنی ئەو کچانە بۆ دەرەوەی ولات بکات، تەنانەت ئەگەر بوودجەی دەوڵەت بەشی نەکرد، ئامادەیە خۆی ئەو بوودجەیە دابین بکات.

بە وتەی حسێن ئەحمەدی‌نیاز: لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، تا ئێستا زیاتر لە ٣٦٠ نەشتەرگەری بۆ ئەو کچانە کراوە، دەبێت دەوڵەت قەرەبووی خەسارەتی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …