دوای لە سێدارەدانی ” محەمەد سەلاس” بۆ ٢٥٨ کەسی دیکە لە “دەروێشانیگۆنابادی” سزای قورس دەرچوو.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر سەپاندنی ٦٩ ساڵ زیندان بۆ ١٠کەس لە دەروێشانی گۆنابادی، دادستانی تاران، بە بێ ئاماژە کردن بە وردەکارییەکان، باسی لە دەرچوونی حوکم بەسەر ٢٥٨ کەس لە دەروێشەکانی گۆنابادی کرد.
هەواڵدەری”ئیرنا”، بڵاویکردووەتەوەکە،”عەباس جەعفەریدەوڵەتئابادی”، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، باسی لە دەرچوونی حوکم بۆ ٢٥٨ کەس لە دەروێشەکانی بەناو “ئاژاوەگێڕ” لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا کرد.
جێگای ئاماژەیە،ماڵپەڕی “مەجزووبانینوور” بڵاویکردووەتەوە کە، سەرەڕایئەمحوکمانە،دەکەسیدیکەشلە دەروێشانی دەستبەسەرکراو لە بەندیخانەی تاران، بە ٦٩ ساڵ زیندان و ٤٤٤قامچی و ١٤ساڵ شاربەدەربوون حوکم دراون.
پیشتر، ” فائێزە عەبدیپوور”، یەکێک لە چالاکانی دەروێشە گۆنابادییەکان، باسی لەوە کردبوو کە، بۆ ٢٣ کەسیان ، سەرجەم سزای ١١٩ ساڵ زیندانی تەعزیری و شاربەدەری و لێدانی قامچی بڕاوەتەوە.
شایانی باسە ماوەیەک پێش ئێستا، ” محەمەد سەلاس”، یەکێک لە دەروێشە دەستبەسەر کراوەکان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لە سێدارە درا.