چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

“دوور خستنەوەی “ئەمیر پەیغامی” بۆ زیندانی ناوەندی  شاری کرمان

زیندانییەکی سیاسی کورد، بۆ زیندانی ناوەندی شاری کرمان دوور خرایەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، ڕۆژی دووشەممە  ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، “ئەمیر پەیغامی”، زیندانی سیاسی کوردو خەڵکی شاری شنۆ، کە پێشتر حوکمی دوورخرانەوەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندی شاری کرمان دوور خرایەوە.

پێشتر، لە ڕێکەوتی دووی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد، بە ناوەکانی “تاهیر خورشیدی” و “فارۆق شاروێرانی” بۆ زیندانی ناوەندی شاری کرمان دوور خرابوونەوە، بەڵام “ئەمیر پەیغامی”بە هۆی نالەباربوونی باری تەندروستی حوکمەکەی ڕاگیرابوو.

“ئەمیر پەیغامی”، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە دەستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر و لە دادگای نیزامی ورمێ، لەگەڵ دوو هاونیشتمانی دیکەی کورد، بە ناوەکانی “تاهیر خورشیدی” و “فارۆق شاروێرانی” بەگشتی بە ١٥ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کران.

 

 

                                                    زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاو دەکرێتەوە

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …