چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئیسرائیل: بەرنامەی ناوكی ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆسەر جیهانە

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە 5ی رەشەمە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ سەدر ئەعزەمی ئاڵمان باسی لەوەكرد، بەرنامەی ناوكی ئێران گەورەترین هەڕەشەی سەر ئەمنیەتی جیهانە.

نتانیاهۆ‌و ئانگلا مێركل تەئكیدیان لەوەكردەوە، پێویستە كۆمەڵێك رێگە بگیردرێتە بەر بۆ ئەوەی پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی بگیردرێت.
ئیسرائیل چەندین جار نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ناوكی ئێران دەربڕیوە‌و لەسەر ئەو بڕوایە وتووێژە ناوكیەكانی ئێران‌و گروپی 5+1 تەنیا مەجالی ئەوە بە كۆماری ئیسلامی دەدات كە بۆمبی ناوكی بەرهەم بهێنێت.

بڕیارە دەوری نوێی وتووێژە ناوكیەكانی ئێران‌و شەش هێزی جیهانی رۆژی 26ی رەشەمە لە ویەن بەڕێوە بچێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.