چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ ، دوو کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست دا

 

بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی مەریوان، دوو  کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”  ، شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا.

شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە ناوەکانی “فەرهاد شاوەیسی” و “محەممەد ڕەزایی” خەڵکی گوندی “ساوا”ی شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.

ئەو ڕووداوە لە نزیک گوندی “نژمار” سەر بە شاری مەریوان ڕوویداوە و لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری “تەتە” بۆ ماڵەوە لە سێ‌ڕییانی شاڕانی تووشی ئەوڕووداوە بوون.

شایانی باسە ، ئەو دوو کۆڵبە کوردە باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن بوون.

بە هۆی بێکاری و هەژاری، زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری دەکەن و لە ئاکامدا زۆربەی هەرە زۆری ئەم کۆڵبەرە هەژارانە یان بە هۆی تەقینەوەی مین قوربانی دەبن یان دەکەونە بەر گولەی هێزەکانی ڕژیم و هیچ کەسیش بەرپرسایەی گیان و ماڵ و ژیانی ئەم چینە چەوساوەیە  بە ئەستۆ ناگرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …