“شەهاب ئەحمەدی ئازەر”، یەکێک لە چالاکانی سیاسی و خوێندکاری قۆناغی دوکتورا لە بەشی بایۆمیکانیک، بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەێشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری نەغەدە هێرشیان کردە ماڵی “شەهاب ئەحمەدی ئازەر” چالاکانی سیاسی و خوێندکاری قۆناغی دوکتورا لە بەشی بایۆمیکانیک و نابراویان دەستبەسەر کردووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ پووشپەڕ، ناوبراویان بۆ زیندانی نەغەدە گواستەووەتەوە.
یەکێک لە نەزیکانی ئەم چالاکە سیاسییە بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری بەغەدەی ڕاگەیاندووە کە، نابراو بۆ تێپەڕکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە گوازراوەتەوە”.
پێشتر ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبەکانی سەر بە ڕۆژهەلات” و هەروەها “کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە سەرەتای ساڵی ۹۵ هەتاوی، لە شاری نەغەدە” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ ، حوکمی ٦مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و هەروەها لێدانی ٦۰ قامچی و یەکساڵ دەرکردنی بە شێوەی کاتی لە خوێندن لە قۆناغی دکتورا، بە سەریدا سەپابوو.
شایانی باسە “شەهاب ئەحمەدی ئازەر” لە کاتی “ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان” هەڕەشەی دهسبهسهركردنی دووبارە و کردنەوەی دۆسیەی جیاوازی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە لێ کراوە.